Accessibility links

تاوسەندنی بارگرژییەکانی نێوان پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا


لەگەڵ جەختکردنەوەی سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر کڕینی موشەکەکانی روسیاو، رووبەڕووی دووبارە نوێبوونەوەی هۆشدارییەکانی ناتۆ و ولایەتە یەگرتووەکانی ئەمەریکا دەبێتەوە بە سەپاندنی سزاکان لەسەری. ئەنکەرەو واشنتن هێشتا لەسەر رێڕەوێکی دژوار و پێچەوانەن. شیکەرەوەکان هۆشداری ئەوەدەدەن لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەکەی کە مانگی حەوتە ئەنکەرە موشەکەکانی پێدەگات، هەروا کات دەڕوات و فریای رزگارکردنی تێکچوونی ئەو پەیوەندیانە ناکەون.

بژاردەی کاندیدی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە دەبێت بە باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا دەیڤید ستارفیڵد دەڵێت " تورکیا دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە یان ئەوەتا وەک هاوبەشێکی مشتومڕ لەسەر دەمێنێتەوە لە نێو ئەو هاوپەیمانییە لەشکرییەی کە بەدرێژایی مێژوو هاوپەیمانێتییەکی هەرە سەرکەوتوو بووە؛ یان دەیەوێت سەرکێشی بکات بەو ئاسایشییە هاوبەشەوە بەو بڕیارە شپرزەو سەرکێشانەیەوە کە هاوپەیمانیەتییەکەیان لاواز و کەمدەکاتەوە." هەروەها دەڵێت ڕۆژی پێنج شەممە لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ولایەتە کەگرتووەکانی ئەمەریکا جەختیان لەسەرکردۆتەوە.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێکدا ئەردۆغان دەڵێت "ئەو کارە تەواوبوو، هەموو شتەکان ئامادەیە." ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە کە موشەکەکانی روسیایان کڕیوە واتە موشەکی S-400 . لە کاتێکدا ئەردۆغان لێدوانی دەدا بۆ پەیامنێرەکانی تورکیا هاوکاتی گەڕانەوەی بوو لە مۆسکۆ دوابەدوای سێهەم کۆبونەوەی لەماوەی ئەم ساڵدا لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتن.

هاوکات کۆنگرێس هۆشداری دابوو بە ئەنکەرە ئەگەر هاتوو تورکیا چەکی روسیا بکرێت ئەوا دەرگای سزا ئابووری و داراییەکان لەخۆی دەکاتەوە بەپێی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستی CAATSA واتە یاسای لەناوبردنی دوژمنەکانی ئەمەریکا لەڕێی سەپاندنی سزاوە. ئەمەش بەپێی ئەو یاساو رێسایانەی ساڵی 2017 دەتوانرێت ئەو دامەزراوەو کەسایەتیە تورکانە بە ئامانج بگرێت و سزای دارایی زۆر گەورەیان بەسەردا بسەپێنێت.

ئەمەریكا دەڵێت توركیا ئەگەر ئەو سیستەمە ڕوسییە بكڕێت، کە ئەو سیستەمە موشەكییە ڕوسییە هەڕەشەیە بۆسەر ناتۆ ، جارێكی دیكەش هەڕەشەی پەشیمانبوونەوەی فرۆشتنی ڕۆكێتی پاتریۆت دەكات كە بەهاكەی 3.5 ملیار دۆلارە.
لە كۆتایدا ئەمەریكا هەڕەشی ڕاگرتنی فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف-35 پێشكەووتوو لە توركیا دەكات، بۆیە مەولود چاوش ئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا لێدوانی ئەوەیدا كە ئەگەر واشنتۆن ئەو فڕۆكانە ڕادەستی توركیا نەكات، وڵاتەكەی ناچارە ئەو فڕۆكە شەڕكەرانە لە ووڵاتێكی دیكە بكرێت.

XS
SM
MD
LG