Accessibility links

هێرشی موشەکی ئیسرائیلی بۆ سەر سوریا

سوریا دەڵێت بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە لەشکرییەکانی لە شارۆچکەی مەسیاف سێ سەرباز بریندار بوون.

ئاژانسی فەرمی دەوڵەتی سوریا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە چەندین باڵەخانە لە ناوەندی پارێزگای حەما خاپوور بوون.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی لەشکرییەوە دەڵێت سیستمی بەرگی موشەکی سوریا هەندێک لە موشەکەکانی ئیسرائیلی پەچەڵ کردۆتەوە.

ئیسرائیل چەند هێرشێکی موشەکی کردۆتە سەر ئامانجەکانی ئێران لە ناو سوریادا. ئیسرائیل دەڵێت هەرگیز قبوڵ ناکات ئێران پێگەی خۆی لە سوریا بەهێز بکات و نزیک بێت لە سنورەکانی ئیسرائیلەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG