Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی تالیبان لە ئەفغانستان دەیان سەربازی ئەفغانی دەکوژرێن


کاربەدەستێکی ئەفغانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند چەکدارانی تالیبان لە نیوەشەودا هوروژمیان بردۆتە سەر خاڵە پشکنینەکانی باشوری ئەفغانستان لە نزیک سنوری پاکستان بەلایەنی کەم 20 سەربازیان کوشتووە.

محمەد یوسف یونسی ئەندامی ئەنجمەنی پارێزگای قەندەهار ڕایگەیاند هەشت ئەندامی هێزی ئاسایشیش بریندار بوون لەو هێرشەی لە ناوچەی شۆراباکی ڕوویدا.

کاربەدەستێکی تریش لە ئۆفیسی پارێزگار کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت هێرشەکەی پشتڕاست کردەوەو ڕایگەیاند کە کوژراو هەیە لە ناو هێزەکانی ئەفگانیدا بەڵام بە دروستی نەیگوت چەند کەسن.

قاری یوسف ئەحمەدی، گوتەبێژێکی تالیبان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ و ڕایگەیاند چەکدارانی گروپەکە دەستیان بەسەر چەکو تەقەمەنیشدا گرتووە.

هەر لە ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان گۆڕانکاریان لە ئامارەکانی هێرشەکەی ڕۆژی ڕابوردوو ڕاگەیاند کە لە نزیک بنکەیەکی سەرەکی ئەمەریکا لە وڵاتەکە ڕوویدابوو، ڕایانگەیاند سێ سەربازی ئەمەریکایی کوژراون نەک کەسێکی گرێبەست کە پێشتر وا ڕاگەیاندرابوو.

XS
SM
MD
LG