Accessibility links

جەواد زەریف: سزا ئابورییەکان کاردەکەنە سەر هەوڵەکانی فریاگوزاری قوربانیانی لافاو


وەزیری دەرەوەی ئێران ڕادەگەیەنێت سزا ئابوریەکانی، کە ساڵی ڕابوردوو سەرۆک ترامپ سەپاندییەوە بەسەر ئێراندا، بوونەتە کۆسپی سەرەکی لە بەردەم جێبەجێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردن و بەهاناچونی ئەو ناوچانەی کە لافاو کاریتێکردوون و هەتا ئێستا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی 45 کەس.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی دووشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیان " سیاسەتی ئەوپەڕی فشار کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دژ بە ئێران پیادەی دەکات، بۆتە کۆسپ و تەگەرە بۆ هەوڵەکانی مانگی سووری ئێرانی کە نەتوانێت بە باشی هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ گەڕان و پشکنین و هەروەها گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی ئەو کارەساتە سروشتییەی ئێران دووچاری بووە".

زەریفی گوتیشی گەمارۆکانی سەر تاران وایکردووە وڵات نەتوانێت دەستی بەو کەرەستەو ئامێرانەدا بگات کە بۆ بە هاناچون و فریاگوزاری لێقەوماوانی لافاوەکان پێویستن.

XS
SM
MD
LG