Accessibility links

زاڵمای خەلیل زاد ی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا دەگڕێتەوە بۆ کابول


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت نێردەی تایبەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا زاڵمای خەلیل زاد ئەمڕۆ دووشەممە گوتی؛ ئەو لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بووە بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەفغانی بەر لە خولی داهاتووی وتویژەکانی لەگەڵ گروپی تالیبان کە بەمەبەستی کۆتایهێنانە بە پتر لە 17 ساڵ لە جەنگی نێو خۆی ئەو وڵاتە.

زاڵمای خەلیل زاد لە دایکبووی ئەفغانستانە و راوێژکاری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکایە و لە تویتەکەیدا دەڵێت؛ لە ئێستادا ئەو چاوی بە ژمارەیەک لە نوێنەرانی حوکمەتی ئەفغانی کەوتوە ، ئەوانەی بەرسیارن لە پرۆسەی ئاشتی ئەفغانی و بەڕێز خەلیل زاد لە تویتەکەیدا گوتیشی ئەوان وتوێژیان لەسەر گرنگی پێشڕەوی کردن لەمەر پرۆسەی دیالۆگی ئاشتی نێوان ئەفغانیەکان کردوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دوا خولی دانوسانەکانی زاڵمای خەلیل زاد پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی بۆ ئەفغانستان کە لە دەوحە ئەنجامدرا ، لە بنەڕەتدا بۆ دوو رۆژی کۆتایی مانگی شوبات دیاریکرابوو ، بەڵام دانوسانەکان بۆ 16 رۆژ درێژەیان کێشا و دەرئەنجام لە 12 مانگی ئازاردا کۆتایی هات.

بابەتەکانی سەر مێزی دانوسانەکانی نێوان نێردەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و گروپی تالیبان سەبارەتە بە دەرچوونی هێزەکانی بیانی لە ئەفغانستان و تالیبان دڵنیایی بدات کە خاکی ئەفغانستان نەبێتە شوێنێک لێوەی گروپە تیرۆرستیەکان هێرش لە ئایندەدا ئەنجام نەدەن.

XS
SM
MD
LG