هاووڵاتیانی تورکیا ئەمرۆ روویان کردە بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی وڵاتەکە کە وا چاوەروان دەکرێت تاقیکردنەوەی هەرە سەخت بێت کە تا ئێستا سەرۆکی تورکی روبەرووی ببێتەوە. هەردوو ئیستامبول و ئەنکارا لە بەرامبەر مەترسیدان بۆ ئەوەی جارێکی تر ئاکەپە لەو شارانەدا سەرکەوتن بە دەست بهێنێ.
باری ئابوری و هەڵئاوسانی، یەکەمین شتە لە مێشکی دەنگدەراندا، ئەردەم Erdem کە ئەندازیارێکە و لە ئیستامبول دەنگی دا دەڵێت ' ئابوری وڵاتەکەمان تا دێت شەپرزەتر دەبێت، بە هۆێ بە باشی بەرێوە نەبردنی لە لایەن حکومەتەکەمانەوە، زۆربەی هاوڕێیانم بە دووای کاردا دەگەرێن و هەندێک لە هاووریەکانم بە هۆێ تەنگەژەی ئابوریەوە کارەکانیان لە دەست دەدەن".
ئیستامبول هەرە گەورەترین شاری تورکیایە و پاێتەختی دارایی و نزیکەی 15 ساڵە ئاکاپەی ئەردوگان دەستی بەسەردا گرتووە، بەڵام ئێستاکە دنگەکان زۆر لە یەکەوە نزیکن.
هەرچەند ئەردوگان ناوی لە سەر سندوقەکانی دەنگدانەکاندا نییە بەڵام ئەو خۆی کونترۆڵی بە دەستەوە گرتووە و لە درێژایی کامپێنەکانیدا لە جیاتی تیشک خستنە سەر ئابوری وڵاتەکە، تیشکی خستوەتە سەر نیگرانیەکانی ئاسایشی و مەترسی لە جیاخوازەکانی کورد وهەدەپە بە پەیوەندی بە پەکەکە وە تاوانبار دەکات کە هەزاران لە لایەنگیرانیان لە نێوانیان شارەوانەکان و پەرلەمانتارانی زیندانی کراوون.
Ayşe Yişar ئایشە یشار خانمە هاووڵاتیەکی کورد دەڵێت " ئێمە ئەمرۆ دەنگمان دا، حەز دەکەین کورد ئاڤا بێت، زوڵم نەبێت، زوڵمێکی زۆر کراوە، زۆر کوژراوون، ئومێدەوارم ئێمە قازانج بکەین. من دەنگی خۆم دا بە هەدەپە، ویژدانی من رەحەتە، ئێمە کوردین بە کورد دەنگ دەدەین ".