Accessibility links

دەستگیرکردنی 10 گومانلێکراوی تیرۆریست لە ئەڵمانیا

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت دە کەس لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەستگیرکراون کە گومانبارن بە هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی و سەر بە ئیسلامییە توندڕەوەکانن.

ئاژانسی میدیای ADP ڕادەگەیەنێت کە گومانبارەکان ڕۆژی هەینی گوازراونەتەوە بۆ زیندانی شاری ئێسن و دۆسڵدرۆف و شارەکانی دیکە.

وتەبێژی دادوەری گشتی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو گروپە تومەتبارن بە پەیوەندیان بە دەوڵەتی ئیسلامی داعشەوە، هەروەها ئەو گروپە پلانی ڕژدو تونوتیژیان هەبووە، بەڵام ئامانجێکی دیاریکراویان نەبووە بۆ هێرشەکانیان.

بەشێک لە گومانبارەکان خەڵکی تاجیکستانن بەڵام ئەوانی دیکە زانیاری تەواوەتیان لەبارەیانەوە بڵاونەکردنەوە و ناڵێن خەڵکی چ وڵاتێکێن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG