Accessibility links

چارەنسوی ئەبو بەکر بەغدادی نادیارە


سەردەستەی خەلافەتەکەی داعش, ئەبوبەکر بەغدادی دەوڵەتی خەلافەتەکەی لەدەستداو یەکێکە داواکراوە هەرە گەورەکانی جیهان و لەسەری سەرەوەی لیستەکەیە کە کاتیخۆی خەلافەتەکەی هێندی رووبەڕووی بەریتانیای مەزن بوو ئێستاش سەرکردەکەیان لە ئەشکەوتەکانی ناوچە بیابانییەکانی سوریا خۆی شاردۆتەوە. لەکاتێکدا ڕێکخراوەی داعش تەنها چەند خانەیەکی پەرتەوازەو نهێنییان ماوەتەوە.

داعش چارەنوسی 7 ملیۆن مرۆڤی لەژێر دەستدا بوو کە بە درێژایی ڕووبەرێکی گەورە لە خاکی سوریا کە دەیکردە سێ بەشی خاکی عێراق. ئێستاکە بەغدادی تەنها کۆمەڵێک چەکداریی پەرتەواوزەی لەگەڵدا ماوە کە خۆشیان نازانن سەرۆکەکەیان لەکوێیە.

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاداشتێکی 25 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردبوو بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات یان بزانێت بەغداددی خەلیفەکەی داعش کە تەمەنی 47 ساڵە لەکوێیە. هەرچەندە لەساڵی 2014 ەوە کۆمەڵێک دەنگۆ هەبوو کە کوژراوە. ئەمڕۆ وادەردەکەوێت ڕزگاری بووبێت لەبۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، وا پێدەچێت بە لایکەمەوە جارێک بریندار بووبێت ئەم پیاوە کە نەخۆشی شەکرەشی لەگەڵدایە هەوادارەکانی نازناوی مۆتەکە یان تارماییان بەسەردا بڕیەوە.

یەکێک لەشارەزاکان لەبواری ڕیکخراوە جیهادییەکاندا هاشم ئەلهاشمی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند کە بەغدادی بە یاوەری سێ کەس هەڵهاتووە براکەی کە ناوی جومعەیە و شۆفرێک و پاسەوانێکی تایبەت کە ناوی عەبدول لەتیف جبورییە کە لەمناڵییەوە دەیناسێت و نامە بەرەکەشی کە ناوی سعود کوردییە.

هاوکات ئامانجی هاوپەیمانان یەکەمین ئامانجیان شکستپێهێنانی خەلافەکتەکەی داعش بوو نەوەک دەستگیرکردنی ڕێبەری دەوڵەتی ئیسلامی داعش ئەبو بەکر بەغدادی.

XS
SM
MD
LG