Accessibility links

لێشاوی هەڵهاتنی خەڵک و ئەندامانی داعش


ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕادەگەیەنێت لێشاوی ئەوانەی کە دەستبەرداری دەوڵەتی ئیسلامی داعش دەبن و هەڵدێن بە ئەندازەی شەپۆلێکی گەورەی مرۆییە.

چەند هەفتەیەکە هێزەکانی سوریای دیموکرات چاوەڕێ دەکەن سەرکەوتنیان بەسەر خەلافەتەکەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعشدا ڕابگەیەنن؛ بەڵام واپێدەچێت مۆڵگەیەکی بچوکی گەمارۆدراو کە کەوتۆتە نێو ناوچەیەکی چۆڵەوە لە کەناراوەکانی ڕوباری فورات تا ئێستاکە کۆتایی نەهاتبێت. لێشاوی ئەو خەڵک و ئەندامانەی داعش کە خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن کە ئەمە بۆخۆی لەسەرو هەموو چاوەڕوانیەکەوە بوو.

لەکاتێکدا دەیان هەزار ژن و مناڵ و پیاو، هەر لەمانگی 12ی 2018 ەوە تا ئێستا لەمۆڵگە بچوکەکەی داعشوە دێنە دەرەوە کە کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە واتە باغۆز، زۆربەیان بەهۆی شەڕو گەمارۆکەوە هەڵاتوون. لەکاتێکدا هەندێک لەوانە لەڕێی بارهەڵگرەکانەوە گوازراونەتەوە بۆ کەمپی ئەلهول. لەوکاتەدا کە هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرەشەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە شارۆچکەکەخاوکردەوە بۆئەوەی ئەو خەڵکە نەبنە قوربانی بەڵام شارۆچکەکە هەر گەمارۆدراوە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانانەوە.

XS
SM
MD
LG