Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی سوریا پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت 11 ملیۆن و 700 هەزار کەس یان نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی سوریا پشتیان بە هاوکاری مرۆیی نێونەتەوەیی بەستووە بۆ ژیان بەسەربردنیان. نەتەوە یەکگرتووەکان پلانێکی بە نێوی پێداویستی مرۆیی بۆ کۆنفرانسی 12 وە تا 14 ی مانگی 3 ی بروکسڵ لەسەر سوریا ئامادە کردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان هێشتا بڕیاری نەداوە داوای چەنێک یارمەتی بۆ سوریا بکات لە پلانەکەیدا. بەڵام لەسەر بنەمای داواکارییەکانی ساڵی ڕابوردوو کە 3 ملیارو و 36 ملیۆن دۆلار بوو، بەوە ناچێت بڕی هاوکاریی مرۆیی ساڵی 2019 کەمتر بێت.

حکومەتی سوریا بە هاوکاری ڕوسیاسی هاوپەیمانی، دەستی گرتۆتەوە بەسەر ناوچەیەکی زۆردا. سەرەڕای ئەمەش نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نە شەڕەکەو نە ئەو قەیرانانەش کە کاردەکەنە سەر خەڵکی سڤیل کۆتایی پێهاتووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت شەش ملیۆن و دوو سەد هەزار کەس لە ناوخۆی سوریادا ئاوارە بوون. دەڵێت زیاتر لە سەدا هەشتای ئەو لە لە ڕادەبەدەر هەژارن.

گوتەبێژی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی، جێنس لێرک دەڵێت هەشت ساڵی شەڕ سوریای کرد بە گەورەترین قەیرانی بەرگری لە جیهاندا.

ئەو دەڵێت " سەرەڕای ئەوەی بە شێوەیەکی گشتی توندوتیژییەکان لە هەندێک ناوچەدا کەم بوونەتەوە، خەڵکی بەردەوام ڕۆژانە لەدەست توندوتیژی هەڵدێن. ژنان، منداڵان، کچانی گەنج، بەساڵاچووان، بێوەژنەکان و خەڵکی خاوەن پێداویستی ڕووبەڕووی مەترسی پاراستنیان دەبنەوە و پێویستە بە تایبەتی سەرنجیان پێبدرێت."

لێرک گوتیشی جگە لەمانە خەڵکی ڕووبەڕووی هەڕەشەی تەقینەوەی مینی چێنراو دەبنەوە لە کاتێکدا بەشێکی زۆری وڵاتەکە مینرێژ کراوە. ئەو گوتی زیاتر لە10 ملیۆن کەس لەو ناوچانەدا دەژین کە مینڕێژکراون.

XS
SM
MD
LG