Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا ناگەنە شەڕ


ئەحمەد ئەسکەندەری
ئەحمەد ئەسکەندەری

کۆریای باکور و کۆماری ئیسلامی ئێران دوو وڵاتن گەلێک تایبەتمەندێتی هاوبەشیان هەیە.

هەردوو وڵات دوو ڕژێمی تۆتالیتاری بەڕێوەیان دەبەن، خاوەنی دوو بەرنامەی ناوکی مشتومڕ لەسەرن، هەردووکیشیان بەپێی پێوانە نێونەتەوەییەکان مەترسین بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی. ئێستا پرسیار لەوەدایە بۆچی ئەمریکا لە پیۆنگ یانگ نزیک دەبێتەوە، بەڵام هەروادێ و لە تاران دوور دەکەوێتەوە؟

ئەحمەد ئەسکەندەری نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی لەوبڕوایەدایە سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە کۆریای باکور دۆسێیەکی ئاسانترە لەو ڕوانگەیەوەی کە چەکی ناوکی هەیە و دەتوانێت نزیک بێتەوە لەگەڵیدا، وە دەشڵێت سەرۆک ترامپ دەخوازێت لە سەرەتادا بگاتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ پیۆنگ یانگدا، ئەوجا بگاتە بەرەنجامێک لەگەڵ ئێراندا.

ئایا ئەمە بەو مانایەیە کە هێشتا دەرفەت لەبەرامبەر ئێراندا ماوەتەوە؟

ئەحمەد ئەسکەندەری لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێت ئەمەیان ڕوانگەیەکی ترە و دەشڵێت هەتا ئایەتوڵا خامەنەئی لە ژیاندابێت ئەوا ئامادە نابێت لەگەڵ ترامپدا دابنیشێت لەو سۆنگەیەوەی خامەنەئی و ئەوانی تریش جیاوازی ئایدیۆلۆژیانەیان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە، هەر بۆیە دانوستاندنی ئێران لەگەڵ ئەمریکادا زۆر قورسە چونکە ئێرانیەکان هەموو دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکادا بە جۆرێک لە خۆ بەدەستەوەدان دەبینن.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئەحمەد ئەسکەندەری نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:38 0:00

XS
SM
MD
LG