Accessibility links

ترامپ باڵیۆزی ئەمەریکا لە کەنەدا بۆ جێگاکەی نیکی هەیلی دەستنیشان دەکات


پاش چوار مانگ لە گەڕان ڕۆژی هەینی سەرۆک دانۆڵد ترامپ کەیلی کرافت، باڵیۆزی ئێستای ئەمەریکا بۆ کەنەدای دەستنیشان کرد بۆ جێگاکەی نیکی هەیلی نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

کرافت یەكێکە لە بەخشێنەرە سەرەکییەکانی کۆمارییەکان لە ولایەتی کەنتاکی، لەم هەفتەیەدا بە ڕژدی بیری لێکرایەوە بۆ ئەو پۆستە لەسەر بنەمای پشتیوانییەکانی ڕێبەری زۆرینەی سینات مچ مکانەڵ و هاوکارەکانی تری کەنتاکی.

کاربەدەستێکی باڵای کۆشکی سپی ڕایگەیاند هەرچەندە پاش ئەوەی سەرۆک ترامپ ئاستی ئەو پۆستەی کەمکردۆتەوە کرافت وەکو هەیلی، نابێتە بەشێک لە کابینەتەکە بەڵام هەر پێویست دەکات لەلایەن سیناتەوە پەسەند بکرێت.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند " کەیلی کارێکی ئێجگار باشی کردووە لە نوێنەرایەتی کردنی وڵاتەکەمان و من هیچ گومانم لەوەدا نییە لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی ئەو لە باڵاترین ئاستدا نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان دەکرێت."

وەزیری دەرەوە مایک پەمپەیۆ کرافتی بە " گونجاوترین کەس" و "دەنگێکی بەرز بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا و بەرژەوەندی ئابوری لە کەنەدا" لەقەڵەم دا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ئێوارەی ڕۆژی هەینی کرافت لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترامپ، پەمپەیۆ و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جۆن بۆڵتندا کۆبۆتەوە.

.

XS
SM
MD
LG