Accessibility links

چاوەڕوان دەکرێت ڕۆسەنستاین لە مانگی سێ پۆستەکەی جێبهێڵێت


کاربەدەستێکی وەزارەتی داد دەڵێت چاوەڕاوان دەکرێت جێگری وەزیری داد ڕاد ڕۆسەنستاین لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.

ئەو کاربەدەستە بە مەرجێک ئەم زانیاریانەی داوە کە ناوی ئاشکرا نەکرێت چونکە مافی ئەوەی نییە زانیاری لەو بارەیەوە بدات.

چاوەڕوان دەکرێت کۆشکی سپی لە هەفتەی داهاتوودا کەسێک دەستنیشان بکات بۆ جێگاکەی ڕۆسەنستاین.

لادانی ڕۆسەنستاین شتێکی چاوەڕوان کراو بوو لە کاتێکدا لە هەفتەی ڕابوردوو ویلیەم بار وەکو وەزیری نوێی داد پشتڕاست کرایەوە.

نزیکەی دوو ساڵە ڕۆسەنستاین ئەو پۆستەی لەدەستدایە.

ئەو چاودێری لێکۆڵینەوە تایبەتەکانی ڕۆبەرت مولەری دەکرد پاش ئەوەی وەزیری دادی پێشوو جێف سێشن داوای کرد خۆی لێ بکشێنێتەوە. لەمەودووا ویلیەم بار چاودێری لێکۆڵینەوەکانی مولەر دەکات لەسەر شیانی پەیوەندی لە نێوان کرملن و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ترامپ.

XS
SM
MD
LG