Accessibility links

مایک پێنس لە کۆنفرانسی میونیخ ڕەخنەی توند لە هاوپەیمانانی ئەوروپا دەگرێت


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ڕۆژی شەممە لە وتارێکیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخی ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی لە هاوپەیمانانی ئەوروپا گرت لەسەر هەڵوێستەکانیان لەمەڕ ئێران و ڤەنزوێلا.

مایک پێنس بە ئامادەبوانی ڕاگەیاند " کاتی ئەوە هاتووە هاوبەشەکانمان لە ئەوروپا چیتر سزاکانی ئەمەریکا دژ بە ئەم بکوژرانە بنکۆڵ نەکەن. کاتی ئەوە هاتووە هاوبەشەکانمان لە ئەوروپا لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران بکشێنەوە."

ئەو هەروەها داوای لە هاوپەیمانان کرد دان بنێنن بە ڕێبەری ئۆپزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ وەکو سەرۆکی وڵاتەکە کە هەتا ئێستا زیاتر لە 20 وڵاتانی ئەوروپا کردوویانە، بەڵام یەکێتی ئەوروپا بە تەواوەتی دانیپیادا نەناوە.

مایک پێنس گوتیشی " جارێکی تر تەواوی جیهان دەتوانێت پێکەوە هەڵوێستێکی توند بگرێتەبەر بۆ پشتیوانی کرد لە ئازادی لە جیهانی نوێدا. ئەمڕۆ ئێمە داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین هەنگاوبنێت بۆ ئازادی و دانپیانان بە خوان گوایدۆ وەکو تەنها سەرۆکی ڕەوای ڤەنزوێلا."

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا چەندین جار باسی ئاماژەی بە چین کرد وەکو هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.


XS
SM
MD
LG