Accessibility links

ئاستەنگەکانی بەردەم عێراق بۆ بونیاتنانەوەی کۆمەڵگا


کۆمیتەی خاچی سوری نێونەتەوەیی ڕادەگەیەنیت حکومەتی عێڕاقی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ بۆتەوە لە نۆژەنگکردنەوەی وڵاتەکەو دروستکردنەوەی متمانەی هاووڵاتیانی پاش چەندین ساڵی شەڕو ئاڵۆزی.

شەڕە گەورەکانی شارستانی لە عێراق لە کۆتاییدایە. بەڵام کاریگەری شەڕەکە لە شوێنەکانی وەکو فەلوجە و موسڵ گەیشتۆتە ئاستی وێرانکاری کە چاککردنەوەی زۆر سەختە.

کۆمیتی خاچی سوری نێونەتەوەیی ڕادەگەیەنێت یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار کەس هێشتا لە ناو عێڕاقدا ئاوارەن پاش ساڵێک لە کۆتاییهاتن بە ئۆپەراسیۆنە سەرەکییە لەشکرییەکان و نزیکەی یەک لە سەر سێی ئەوانە هێشتا لە کەمپەکاندا دەژین.

سەرۆکی خاچی سور پیتەر مورێر بەم دواییانە سەردانی شارەکانی موسڵ، بەغدا و هەولێری کردووە. ئەو دەڵێت سەریسوڕماوە لەو هەمو وێرانکارییانە. ئەو هۆشداری لەسەر ئەو زیانانە داوە کە لە کۆمەڵگە کەوتوون و دەڵێت ساڕێژکردنیان زۆر سەختە.

مورێر گوتیشی " لە ئەنجامی شەڕەکە، هێشتا ناکۆکی لە ناو کۆمەڵگادا هەیە کە ئەمەش ئاشتبوونەوی نێوان سوننە، شیعە و نژاد و ئاینە جیاوازەکان سەخت دەکات."

ئەوگوییشی لاوازترین ئەندامانی کۆمەڵگا، ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان گەورەترین قوربانین و زۆر سەختە بۆ ئەمانە بگەڕێنەوە ماڵوحاڵی خۆیان و ژیانی ئاسایی دەستپێبکەنەوە. ئەمەش نەک تەنها بەهۆی برینی جەستەیی بەڵکو بەهۆی ئەو زیانە دەرونییەی کاری تێیان کردووە.

XS
SM
MD
LG