Accessibility links

ئاگری ئیسماعیل نەژاد: وتەکانی سەرۆک ترامپ لەسەر ئێران کەم بوون بەڵام زۆر گرنگ بوون


سەرۆک ترامپ شەوی سێشەممە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا و بە ئامادەبوونی یاسادانەران، کاربەدەستانی باڵای حکومەت و لەشکر و دادوەرانی دادگای باڵا، دووهەم وتاری ساڵانەی خۆی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـێشکەشکرد.

بەشێکی کەمی وتارە ساڵانەکەی سەرۆک ترامپ تایبەت بوو بە سیاسەتی درەوەیی و بەتایبەتی زۆر کەم باسی لە ڕۆژهەڵای ناوەڕاست کرد. سەربارت بە ئێران گوتی ڕێوەبەرایەتیـیەکەی بە شێوەیەکی توند ڕەفتاری لەگەڵ ڕژێمی ڕادیکاڵی ئێران کردووە، وە بۆ ئەوەی ئەو ڕژێمە دیکتاتۆرە گەندەڵە نەبێتە خاوەن چەکی ناوکی، ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامە ناوکیەکە کشاوەتەوە و لە پایزی ساڵی ڕابردووەوە قورسترین سزای بەسەردا سەپاندووە کە بەسەر هیچ وڵاتێکی دیکەدا نەسەپـێنراوە.

ڕۆژنامەوان ئاگری ئیسماعیل نەژاد لە وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت هەرچەندە وتەکانی ترامپ کەم بوو لەسەر ئێران بەڵام گرنگییەکی زۆری هەبوو.

بەڕێز ئیسماعیل نەژاد دەڵێت ئەوەی زۆر گرنگ بوو ئەوەیە کە سەرۆک ترامپ ئێرانی بە وڵاتێکی دژە جوو پێناسە کرد و پاش ئەوەش باسی لە ڕەفتارەکانی دژە جووەکانی کرد لە جیهاندا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:01 0:00

XS
SM
MD
LG