تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران دەڵێت چەند چەکدارێک دەسڕێژیان کردووەو پۆلیسێکیان کوشتووەو ئەفسەرێکی پۆلیسیشیان بیندار کردووە لە هەمانکاتدا گوللە بەر تانکەرێکی نەوتیش کەتووە و بۆتە هۆی تەقینەوەی تانکەرەکە.
ڕاپۆرتە هەواڵییەکان دەڵێن ئەو شەڕە تەقەیە لە نزیک بەنزینخانەیک لە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژئاوای ئێران ڕوویداوە.
بەهۆی تەقینەوەی تانکەرەکە پەنجەرەکانی باڵەخانەکانی نزیک ڕووداوەکە شکاون و زیانی لێکەوتۆتەوە.
تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران دەڵێت ئەفسەرە بریندارەکە ڕەوشی تەندروستی جێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی خۆجێهی کراوە.
کاربەدەستان دەڵێن هێرشبەرەکان بە ئۆتۆمبێلێکی دزراو هەڵاتوون. بەڵام ئاماژە بەوە نەکراوە کە چ شتێک بۆتە هۆی تەقەکردنەکە.
ئاژانسی دەنگوباسی نیمچە فەرمی فارس دەڵێت پێنج کەس دەستگیر کراون بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە بابەتەکە.