Accessibility links

تورکیا بڕیاری ماکرۆن بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان سەرزەنشت دەکات

تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕەخنەی لە ڕاگەیاندنەکەی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا گرت کە گوتبوی وڵاتەکەی رۆژی 24 ی نیسانی هەموو ساڵێک دەکاتە رۆژێکی نیشتیمانی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان.

ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا پاش ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا گوتی ئێمە هەوڵەکانی ماکرۆن، ئەوەی لە وڵاتەکەیدا ڕۆبەڕۆی گرفتی سیاسی بۆتەوە، سەرزەنشت و ڕەت دەکەینەوە کە هەوڵ دەدات ڕۆژێك دیاری بکات بۆ وەرچەرخاندنی بۆنە مێژوییەکان بەرەو مەسەلەیەکی سیاسی.

ماکرۆن لە ڕۆژی سیشەممەدا لەبەردەم خوانی ساڵانەی ئەنجومەنی کاروباری ئەرمەنییەکاندا لەفەڕەنسا گوتی فەرەنسا سەرەتا و بەر لە هەموو شتێك ئەو وڵاتەیە کە دەزانێت چۆن بەرەنگاری مێژوو ببێتەوە.

جێ باسە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لەساڵانی 1915 و 1917 دا روویداوە , وئەرمەنییەکان دەڵێن ملیۆنێك و پێنج سەد هەزار ئەەرمەنی لەسەروەختی روخانی دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دا کوژرابون .

لەساڵی 2001 دا فەڕەنسا دانی بەو تاوانە گەورەیەدا ناوە لەکاتێکدا تورکیا تا ئەم سەروەختە نکۆڵی لەو کۆمەڵکوژییە دەکات.

پرسی جینلۆسایدی ئەرمەنییەکان بۆتە هۆی ناکۆکیی لەنێوان تورکیاو ئەو وڵاتانەی کە دانیان بەوەدا ناوە کە کۆمەڵکوژی ئەرمینییەکانیان بەدەستی هێزە عوسمانییەکان لەسەروەختی جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەنجامدراوەو بە جینۆساید لە قەڵەمیان داوە

This item is part of
XS
SM
MD
LG