Accessibility links

کۆمیتەی سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک ترامپ بانگهێشت دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە


داواکارانی گشتی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فەرمانی ئامادەبوونی بۆ ئەو کۆمیتەیە دەرکردووە کە سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دانۆڵد ترامپی کردبوو. داواکاران هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو بەڵگەنامانە دەدەن کە پەیوەندییان بە کۆمەکبەخشان و خەرجییەکانی ئەو ڕێوڕەسمەوە هەیە.

ئەم ڕووداوە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن چەند ئاژانسێکی دەنگوباسەوە بڵاکرایەوە و ئاماژە بەوە دەکەن داواکارانی گشتی فیدراڵی لە ئەمەریکا بانگهێشتی کۆمیتەکەیان بە فەرمی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیاندا سەبارەت بەوەی گوایە ئەو کۆمیتەیە بەشێک لە کۆی ئەو 107 ملیۆن دۆلارەی کە کۆکرابۆوە بە خراپی بەخراپی بەکارهێناوە یان بە فیڕۆی داوە.

کۆمیتەکە ئەو بڕە پارەیەی لە ساڵی 2017 دا لە کۆمەکبەخشانی وەرگرتبوو.

XS
SM
MD
LG