Accessibility links

پاپا فرانسیس ڕێوڕەسمێکی ئاینی لە ئەبوزەبی بەڕێوە دەبات


پاپا فرانسیس ڕۆژی سێشەممە بەشداری لە ڕێوڕەسمێکی گەورەی ئاینی کرد لە ئەبوزەبی، لە میانەی سەردانە مێژوویەکەیدا بۆ میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب.

ڕێوڕەسمە ئایینییەکە نزیکەی 135 هەزار کەسی لە یاریگای زیاد کۆکردەوە ،هەندێک کەس دەڵێن گەورەترین کۆبونەوەی گشتی کرستیانەکان بوو لە نیمچە دورگەی عەرەبیدا.

ڕۆژی دووشەممە پاپا فرانسس داوای کرد کۆتایی بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت بە تایبەتی شەڕی یەمەن، سوریا، عێراق و لیبایا.

هەروەها گوتی ئێمە داوای برایەتی و مرۆڤایەتی دەکەین ، هەر وەک نوێنەرانی ئایینی جیهان پێویستە ئەرکیان ئەوە بێت بە هەموو جۆرێک ووشەی جەنگ نەهێڵێن و ڕەتی بکەنەوە.

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بەشێکی سەرەکین لە هاوپەیمانیەتی سعودیە لە شەڕەکانی یەمەن و پشتگیری سەرۆکی ئەو ووڵاتە دەکەن لە وەتای ساڵی 2015 وە ،بەڵام ڕەخنەی ئەوەشیان لێگیراوە کە لە هێرشە ئاسمانیەکاندا بۆ سەر چەکداراکانی یەمەن خەڵکی سیڤیڵ بونەتە قوربانی.

XS
SM
MD
LG