Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕەخنە لە نانسی پلۆسی دەگرێت لەسەر پەسەند نەکردنی بودجە بۆ دروستکردنی دیواری سنوور


سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێرشی زارەکی کردە سەر سەرۆکی ئەنجەمونی نوێنەران نانسی پلۆسی و بە " زۆر خراپ بۆ وڵاتەکەمان" ناودێری کرد و گوتی " ئەو باکی نییە بەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە بکرێت" لەبەر ئەوەی دژی تەرخانکردنی پارەیە بۆ درستکردنی دیوارێک لە نێوان سنووری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەیرکا و مەکسیک.

لە وتووێژێکیدا ڕۆژی هەینی لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی CBS، دانۆڵد ترامپ گوتی پیلۆسی " زۆر ڕەقە" و هەوڵ دەدات خاڵی سیاسی خۆی بباتە سەر، بە ڕەتکردنەوەی تەرخانکردنی پارە بۆی تا بەڵێنە سەرەکییەکەی هەڵبژاردنی بەجێبگەیەنێت.

هەرچەندە لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا سەرۆک ترامپ پەیمانی دا مەکسیک ئەرکی دارایی ئەو دیوارە بگرێتە ئەستۆ. مەکسیک ڕەتی کردەوە. ئێستا ترامپ دەیەوێت کۆنگرێس پارەی پێبدات بۆ دروستکرنی دیوارەکە و دیموکراتەکانی کە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا زۆرینەن ڕەتی دەکەنەوە.

مشتومڕەکانی ترامپ و کۆنگرێس بوون بە هۆی داخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەت بۆ 35 ڕۆژ بەبێ ئەوەی ئەو 5 ملیارو 7 سەد ملیۆنە پەسەند بکرێت کە بۆ دروستکردنی دیوارەکە پێویستی پێیەتی.

ڕۆژی هەینی سەۆرک ڕایشیگەیاند تاوتوێی ئەوە دەکات کە باری نائاسایی وڵات ڕابگەیەنێت لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی دیوارەکە چونکە پێی وانییە یاسادانەران ئەو بودجەیە بۆ دروستکرنی دیوارەکە پەسەند بکەن.

XS
SM
MD
LG