Accessibility links

کاریگەرییەکانی داخستنی حکومەتی ئەمەریکا لەسەر ئابوری وڵاتەکە


ئابوری ئەمەریکا دەگەڕێتەوە سەر گەشەسەندنی ئاسایی خۆی لە ئێستادا کە ئاژانسەکانی حکومەتی ئەمەریکا کرانەوە، هەرچەندە شارەزایانی ئابوری دەڵێن هەندێک لە زامەکان بۆ وڵاتەکە و فەرمانبەرانی حکومەت کاتێکی پێ دەچێت تا ساڕێژ دەبن.

زۆربەی شارەزایان لەو بڕوایەدان داخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەت بۆ 35 ڕۆژ ڕێژەیەکی چاک لە گەشەسەندنی ئابوری ئەمەریکا بۆ یەکەم سێ مانگی ساڵی 2019 کەم دەکاتەوە. بەڵام دەشڵێن دەشێت گەشەسەندنی بەردەوام لە مانگەکانی داهاتوودا ئاسایی ببێتەوە هەرچەندە پارەکانی کە فەرمانبەران بە شێوەیەکی ئاسایی خەرجی دەکەن وەکو چۆن بۆ سینەما، ڕێستورانت و گەشتکردن، کە لەو ماوەیەدا نەیانکردووە ناگەڕێتەوەو کار دەکاتە سەر ئابوری. فەرمانبەرانی حکومەت مووچەی یەک مانگیان وەرنەگرت زۆربەی کارمەندەکانیش دەبوو بەردوام بوونایە لەسەر کارەکانیان ئەمەش وای کرد فشاربکەوێتە سەر بانکی خۆراک و زۆربەیان قەرزی پارەیان دەکرد. بەڵام لە ئیستادا کارمەندانی فیدراڵی پارەکانی خۆیان وەردەگرنەوە بەڵام ڕەنگە هەندێک لەو کەسانەی بە گرێ بەست کاردەکەن وەری نەگرنەوە.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕازی بوو بە کردنەوەی کارەکانی حکومەت بۆ ماوەی سێ هەفتە پاش ئەوەی کارەکانی حکومەتی داخست و ویستی فشار ببات بۆ دیموکراتەکان تا ئەو پارەیە لە بودجەدا تەرخان بکەن کە بۆ دروستکردنی دیواری نێوان سنوری ئەمەریکا و مەکسیک داوای کردبوو.

لە میانەی ڕاگرتنی بەشێک لە کارەکانی حکومەتدا بەهۆی کەمی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان و ئەوانەی کە ترافیکی هێڵەکانی ئاسمان کۆنترۆڵ دەکەن بوو بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانە سەرەکیەکانی وەکو لاگواردیای نیویۆرک و نیووارکی نویجیرسی.

بە پێی مەزەندەکانی ڕیکخراوی ئاماری S&P ی جیهانی ئابوری ئەمەریکا زیانی 6 ملیار دۆلاری لێ کەوت.

XS
SM
MD
LG