ڕۆژنامەوان ئیدریس سایلگان کە نزیکەی دوو ساڵو نیوە لە زینداندایە، لە دانیشتنی بڕیاردان لەسەر دۆسێکەی سزای هەشت ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
پەیامنێری ئاژانسی دەنگوباسی دیجلە بە بڕیارێکی یاسایی دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا دەستگیر کرابوو.
دانیشتنەکەی دادگا لەسەر دۆسێی سایلگان لە دادگایی سزای سەختی موش ئەنجام درا.
ڕۆژنامەوان سایلگان، پارێزەرەکانی و ژمارەیەک نوێنەری ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەوانان لەو دانیشتنەی دادگادا ئامادەبوون.
لە میانەی دانیشتنەکەدا سایلگان کاتێک بەرگری لە خۆی کرد باسی ئەوەشی کرد کە لە زینداندا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان بۆتەوەو گازندەی لەسەر کاربەدەستانی گرتووخانەکە کرد. هاوکات ئەو تاوانەکانی کە دژی تۆمار کرابوون ڕەت کردەوەو گوتی تەنها کاری ڕۆژنامەوانی کردووە.
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا عارف ئەسلان لە موش ببیستن