ئۆفیسی ڕێکخستن و بودجه‌ی ئه‌مه‌ریکا شەوی هه‌ینی یادداشتێکی بۆ ئه‌و ده‌زگا و ئاژانسه داخراوەکانی حکومه‌ت نارد که ئاگاداریان بکاته‌وه کە کارەمەندەکانیان بگەڕێننەوە بۆ سەر کارەکانیان.
لەو یاداشتەدا دواش لە ئاژانسەکان کراوە" ئۆفیسەکانیان ده‌ستبه‌جێ و به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک ئاواڵا بکه‌نه‌وه."
یاداشتەکە دەشڵێت ئه‌و ناوه‌نده سوپاسی هاوکاری و ئه‌و هه‌وڵانه ده‌کات کە لەو ماوە سەختەی داخستنی کارەکانی حکومه‌تدا نیشانیان داوه.
پێشتر، سه‌رۆک تڕا‌مپ به‌رنوسێکی خه‌رجی حکومه‌تی بۆ ماوه‌ی سێ هەفتە واژۆکرد، و کۆتایی به داخستنی به‌شێک له کاره‌کانی حکومه‌ت هێنا که له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا درێژترین ماوه‌ی خایاند.
پێشتر سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی گوتی هەتا 15 ی مانگی دوو دامودەزگاکانی حکومەت دەکرێنەوە و هیوا دەخوازێت هەتا ئەو کاتە دیموکراتەکان قایلبن بە پەسەندکردنی بوجەیەک کە تیایدا پارە دابینبکرێت بۆ دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچبەرانی نایاسایی
تا ئێواره‌ی هه‌ینی، هه‌م سێنێت و هه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و به‌رنووسه‌ی یاسایان په‌سند کرد که سه‌رۆک تڕا‌مپ واژۆی کرد.