Accessibility links

ئیسپانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئامادەن گوایدۆ وەکو سەرۆکی نوێی ڤەنزوێلا بناسن


سێ وڵاتی ئەوروپا ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند ئەوان داندەنێن بە ڕێبەری ئۆپزسیۆنی ڤەنزوێلا وەکو سەرۆک وڵاتەکە ئەگەر لە ماوەی هەشت ڕۆژدا بڕیاری هەڵبژاردن نەدرێت.

هەر یەک لە سەرۆک وەزیری ئیسپانیا پیترۆ سانچیز و سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن گوتوویانە وڵاتەکانیان ئامادەن بۆ ئەوەی دان بە خوان گوایدۆدا بنێن وەکو ڕێبەری ڤەنزوێلا.

گوتەبێژی حومەتی ئەڵمانیا مارتینا فیتز لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە ئەڵمانیاش دان بە گوایدۆ دەنێت ئەگەر ڤەنزوێلا نەتوانێت هەڵبژاردنێکی نوێ ئەنجام بدات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپەیۆ شارەزای دێرینی رێبازی دەرەوەیی ئیلۆت ئەبرامسی وەکو نوێنەرێکی تایبەت دەستنیشان کرد بۆ پێداچوونەوە بەسەر ڕێبازی ئەمەریکا لەسەر ڤەنزوێلا کە بریتییە لە هاوکاری کردنی نۆژەنگکردنەوەی دیموکراسی بۆ ئەو وڵاتەی ئەمەریکای باشور.

پەمپەیۆ ئەم ڕاگەیاندنەی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە واشنتن دا بەر لە کۆبونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی شەممە. پەمپەیۆ گوتی ئەبرامس لەگەڵیدا دەچێتە کۆبونەوەکەی کە لەسەر داوای ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت.


XS
SM
MD
LG