Accessibility links

سەرۆک ترامپ وتارێک لەسەر داخستنی کارەکانی حکومەت و ئاسایشی سنوور پێشکەش دەکات


سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت ڕۆژی شەممە لە میانەی وتارێکیدا بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاندنێکی گرنگ دەدات سەبارەت بە داخستنی ئاژانسەکانی حکومەت و ئاسایشی سنوور.

ترامپ گوتی وتارەکەی لە کۆشکی سپییەوە لە کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا پێشکەش دەکات و تیایدا باس لە " قەیرانی مرۆیی لە سنووری باشوری وڵاتەکەمان" دەکات.

ناکۆکییەکانی نێوان دیموکرات و کۆمارییەکان لەسەر بودجەی دروستکردنی دیوار لە سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک بوو بەهۆی داخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەتی ئەمەریکا کە ماوەی 29 ڕۆژە بەردەوامە.

ترامپ داوا دەکات زیاتر لە 5 ملیار لە بودجە تەرخان بکرێت بۆ دروست دیوارەکە لە کاتێکدا دیموکراتەکان یەک ملیار زیاتریان بۆ ئاسایشی سنوور پەسەند کردووە.

XS
SM
MD
LG