Accessibility links

دکتۆر عەلی ڕیزا نوریزادە: کۆتوبەندکردنی ئێران هەنگاوە ڕاستەکەیە بۆ لەناوبردنی تێرۆریزم


دکتۆر عەلی ڕیزا نوریزادە

دوابەدوای بڕیاری سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆ کشانەوە لە سوریا، ئەوەی نکوڵی لێناکرێت دروستبوونی گومانێکی زۆرە لەناو هاوپەیمانەکانی ئەمریکادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەبارەت بە وابەستەییەکانی ئەمریکا وەک زلهێزێکی جیهانی بەرامبەر هاوپەیمانەکانی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانێکی تایبەتی دەستپێکردووە بۆنۆ وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریکا.

ئایا مایک پەمپێیۆ سەرکەوتوو دەبێت لەم سەردانەیدا وەک گەورە دیپلۆماتی ئەمریکا بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکانی؟

مایک پەمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
مایک پەمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

دکتۆر عەلی ڕیزا نوریزادە، سەرۆکی نێوەندی لێکۆڵینەوەی ئێران- عەرەب، بنکە لە لەندەن دەڵێت ئەگەر و نەگەرەکانی سەرکەوتنی ئەم سەردانەی پەمپێیۆ دەکەوێتە سەر ئەوەی پەیامەکانی لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا چی دەبن، وە دەشڵێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕووبەڕووی پرسیارگەلێکی قورس دەبێتەوە بەڵام چونکە کەسێکی بە توانایە، دەتوانێت وەڵامی تەواوی پرسیارەکان بداتەوە و ئەم سەردانەشی وەک سەردانەکانی پێشتری بۆ ناوچەکە دڵنیابوون لای هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دروستدەکاتەوە.

دکتۆر نوریزادە ئاماژەش بەوە دەکات کە بەبێ هیچ گومانێک ئێران بەشێکی گەورە و گرانی وتووێژەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێت لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی وڵاتانی ئەو ناوچەیەی جیهان و دەڵێت دۆسێی ئێران هەر لە سوریادا سنوردار نییە و دەشڵێت "ئەوەتا دەبینین سەرەک وەزیری عێراق ناتوانێت وەزیری ناوخۆ بۆ حکومەتەکەی دەستنیشان بکات چونکە ئێرانیەکان کەسێکی دیاریکراویان دەوێت بۆ ئەو پۆستە."

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر عەلی ڕیزا نوریزادە، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:37 0:00

XS
SM
MD
LG