Accessibility links

کۆشکی سپی و کۆنگرێس نەگەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کردنەوەی کاروباری حکومەت


کاربەدەستان لە کۆشکی سپی و کۆنگرێس ڕۆژی شەممەش بەردەوام دەبن لە وتووێژەکانیان لەسەر چارەسەرکردنی پەکخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەت، تەنانت لە کاتێکیشدا کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند ڕەنگە بۆ " چەند مانگێکی تر یان تەنانەت ساڵیش" بەردەوامی پێ بدات.

سەرۆک ترامپ گوتی دەکرا کۆبونەوەیەکی زۆر بەبەرهەمی لەگەڵ ڕێبەرانی کۆنگرێسدا ئەنجام بدایە لە هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە پەکخستنی کاروباری حکومەت بەڵام بە دژایەتی بیروڕا لەسەر پێنج ملیار و شەش سەد هەزار ملیۆن بۆ خەرجی دروستکردنی دیوارەکە دەستیپێکرد.

بەڵام نوێنەرانی دیموکراتەکان بە شێوەیەکی جیاواز باسیان لە کۆبونەوەکەی کۆشکی سپی کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی ئەو کۆبونەوە نزیکەی دوو کاتژمێرییەی بە " شەڕانگێز" لەقەڵەم دا. ئەو بەبەردەوامی دووپاتی دەکاتەوە کە ڕێککەوتن لەسەر بودجەی دیوارەکە چارەسەر ناکرێت هەتا کارەکانی حکومەت نەکرێنەوە.

سەرۆکی دیموکراتەکان لە سینات چەک شومەر، و نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
سەرۆکی دیموکراتەکان لە سینات چەک شومەر، و نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

ڕێبەری دیموکراتەکان لە سینات چەک شومەر بە پەیامنێرانی گوت سەرۆک هەڕەشەی کردووە کە کاروبارەکانی حکومەت بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ خایان چەند مانگی تر یان تەنانەت ساڵی تریش بەردەوام بێت.

سەرەڕای لێدوانەکانی یاسادانەرە دیموکراتەکان لەسەر ئەوەی کە هەندێک پێشوەچوون بووە، ترامپ دەڵێت " هێشتا لە هەمان شوێنداین" بۆ کردنەوەی کارەکانی حکومەت. ئەو بەردەوام بوو لە سەر داواکاری خۆی بۆ دیواری کۆنکرێتی یان بەربەست لەسەر سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک.

وتووێژەکان کاتژمێر 11 ی بەیانی ڕۆژی شەممە دەستپێدەکەنەوە.

شایانی باسە دوو هەفتەیە 800 هەزار کارمەندی حکومەتی ئەمەریکا لە کارەکانیان ڕاگیراون یان بەبێ موچە کار دەکەن.

XS
SM
MD
LG