Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئەمریکا و کشانەوە لە سوریا


سەرۆکی ئەمریکا فرمانی داوە بە کشانەوەی تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریادا لەسەر ئەو بنچینەیەی وەک سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت ئەمریکا شکستی بە داعش هێناوە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا پلانەکان بۆ کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە سوریا دەستیان پێکردووە وەک کاربەدەستانی پەنتاگۆن باسیان کردووە، ئەمەش ڕێک پێچەوانەی ئەو بڕیار و لێدوانانەی پێشتری گەورە کاربەدەستانی ئەمریکایە سەبارەت بە سوریا.

هەر چەند ڕۆژێک بەر لەم بڕیارەی ڕۆژی چوارشەممەی سەرۆک ترامپ، جەیمس جێفری، نێردراوی ئەمریکا بۆ سوریا لە نێوەندی ئەتڵانتیک جەختی لە مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا کرد لە سوریادا.

هەرچۆنێک بێت ئەم بڕیارە لە ناکاوەی سەرۆکی ئەمریکا بۆتە مایەی سەرسوڕمانی هاوپەیمانانی ئەمریکا و هەروەهاش بەشێکی بەرچاوی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکایە و کاردانەوە و لێکدانەوەشیان هەبووە بۆ ئەو بڕیارەی سەرۆک ترامپ لە کاتێکدا کۆشکی سپی دەڵێت هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا دەستیانکرد بە کشانەوە لە سوریا.

میوانی بەرنامە:

کارۆخ خۆشناو، نوسەر و لێکۆڵەر

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری دەڵێت زۆر بێزار بووە بەو بڕیارەی سەرۆک ترامپ و دەشڵێت "ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ هاوشێوەی بڕیارەکەی ئۆبامایە" ئەڵبەت ئەمەش وەک ئاماژەیەک بە بڕیارەکەی ساڵی 2011 ی سەرۆک براک ئۆباما بۆ کشانەوە لە عێراق. ئەوکاتە ڕەخنەیەکی زۆر لە سەرۆک ئۆباما دەگیرا و تەنانەت دەرکەوتنی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی وەک بەرەنجامێکی نەرێنی ئەو بڕیارە لێکدانەوەی بۆ دەکرا.

لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەمریکا هێزی خۆی لە عێراقدا دەهێڵێتەوە لەگەڵ توانایی بۆ هێرشکردنە سەر سوریا بەڵام زۆرێک لە شیکەرەوە لەوبڕوایەدان کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا جێی خۆشحاڵییە بۆ دوژمنان چونکە زەمینە ڕەخساندنە بۆ ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد و ڕوسیا و ئێرانیش، ئەمە بێ لەوەی وەک دەڵێن ئەو بڕیارەی سەرۆک ترامپ گومانێکی زۆر لای هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروست دەکات سەبارەت بە وابەستەییەکانی ئەمریکا بەرامبەر هاوپەیمانەکانی.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکایە لە شەڕی دژی داعشدا لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێتبڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا کاریگەری دەبێت لەسەر شەڕی دژی داعش و چارەنووسی گەلانی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و دەشڵێت تا ئێستا شەڕی دژی داعش لە سوریا کۆتایی نەهاتووە و لە چەند ناوچەیەک چەکدارانی ئەو رێکخراوە تێرۆریستییەشەڕ لە پێناو سەپاندنی ئایدیۆلۆژیەتی ڕق و کینەدا دەکەن.

ئایا کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا بە مانای باڵادەست بوونی ئێران و تورکیایە لە سوریادا؟

ئایا لەپاش ئەم بڕیاری کشانەوەیە دەرفەت چەند دەمێنێتەوە بۆ چارەسەری سیاسیانەی قەیرانی سوریا؟

ئایا لە ئێستا بە دواوە چ جۆرە بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆی لایەنە کوردییەکان دەبێت لە سوریادا؟

(کارۆخ خۆشناو) نوسەر و لێکۆڵەر لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:33:50 0:00

XS
SM
MD
LG