چەند کات و ساڵێکی گرنگ لە ژیانی سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا George H.W. Bush ناسراو بە بوشی باوک.
1924- جۆرج H.W بوش لە 12 ی مانگی شەش لە میلتن ماساچوسێتس لە دایک بوو. ئەو کوڕی پریسکۆت و دۆرتی بوش بوو.
1941- چەند هەفتەیەک پاش هێرشەکانی ژاپۆن بۆ سەر پێرل هاربەر، بوش چاوی بە باربرا پایرس کەوت لە ئاهەنگێکی کرسمسدا.
1942- لەو ڕۆژەی بوو بە هەژدە ساڵ چووە ناو هێزی دەریایی ئەمەریکاوە.
1943- بوو بە گەنجترین فڕۆکەوانی سەر بە هێزی دەریایی.
1945- لە مانگی یەکدا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ باربرا پێکهێنا لەو کاتەدا لە پشودا بوو، پاشان هەمان ساڵ لە مانگی 9 بەسەربەرزی لە هێزی دەریایی دەرچوو.
1948- لە زانکۆی یەڵ بڕوانامەی بەدەستهێنا و کارێکی لە پیشەسازی نەوت وەرگرت و خێزانەکەی گواستەوە بۆ تێکساس.
1952- بوو بە هاودامەزرێنەری زەپاتا پیترۆلیەم. باوکی بوش، پریسکات بوش وەکو نوێنەری کناتیکەت بۆ سیناتی ئەمەریکا هەڵبژێردرا.
1962- بوو بە سەرۆکی کۆمیتەی کۆمارییەکان لە ناوچەی هاریس. باوکیشی لە سینات خانەنشین بوو.
1964- خۆی بۆ ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا کاندیدکرد، بەڵام سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا.
1966- بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردرا.
1970- دەستبەرداری کورسی ئەنجومەنی نوێنەران بوو بۆ بەدەستهێنانی سینات بەڵام شکستی خوارد بەرامبەر لییۆید بێنسنی دیمکراتەکانەوە.
1971- لەلایەن سەرۆک ڕیچارد نیکسنەوە وەکو باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشان کرا.
1974- لەلایەن سەرۆک جیراڵد فۆردەوە وەکو سەرۆکی بیرۆی ئۆفیسی ئەمەریکا لە چین دەستنیشان کرا.
1976- بوو بە سەرۆکی دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA.
1979- بەربژارێتی خۆی بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیاند.
1980- سەرکەوتوو نەبوو لە بوون بە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ بوون بە سەرۆک، بەڵام وەکو جێگری ڕانۆڵد ڕەیگن دەستنیشان کرا. ڕەیگن و بوش سەرکەوتن بەسەر کارتەر و مۆندێڵی دیموکراتەکاندا.
1981- وەکو چلو سێهەمین جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد.
1987- ڕایگەیاند کە خۆی کاندید دەکات بۆ سەرۆکایەتی.
1989- بوو بە 41 هەمین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەنی ئەمەریکا. لە 20ی مانگی 12 ئەمەریکا پانامای داگیر کرد، مانوێل نۆریگای دەستگیرکرد و هێنایە ئەمەریکا بۆ دادگایی کردنی بە تاوانی قاچاخچێتی بەنگ و موخەدەرات.
1991- وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ئۆپەراسیۆنێکی لەشکریان بۆ دەرکردنی هێزەکانی عێراقی لە کویەت دەستپێکرد. ئۆپەراسیۆنی بە ناوی گەردەلولی بیابان بە هێرشی ئاسمانی و بۆردومانەکانی هێزی دەریایی دەستیپێکرد و پاش پێنج هەفتە هێرشی زەمینی بەدوادا هات. ئاگربەست پاش 100 کاتژمێر لە دەستپێکردنی شەڕی زەمینی ڕاگەیەندرا.
1992- بوش بەربژارێتی خۆی بۆ خولی دووهەمی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند. لە مانگی 11 ئەو شکستی خوارد بەرامبەر بە بیل کڵنتن.
2001- لە سوێندخواردنی سەرۆکایەتی جۆرج W بوشی کوڕی ئامادە بوو کە بوو بە 43 هەمین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەمەش یەکەم جار بوو پاش نزیکەی 200 ساڵ لە جۆن و جۆن قوینسی ئادەمس کوڕو باوکێک هەردوکیان هەڵبژێردرێن بۆ سەرۆکی ئەمەریکا.
2011- خەڵاتی ڕێزگرتنی سەرۆکایەتی کە گەورەترین خەڵاتی ڕێزگرتنی سڤیلیە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەلایەن سەرۆک باراک ئۆباماوە پێبەخشرا.
2014- لە 90هەمین یادی ڕۆژی لە دایکبوونیدا بە پەرەشوت لە فڕۆکەوە خۆی هەڵدا ئەمەش هەشتەم جاری بوو ئەو کارە بکات لە ناویاندا لە یادی لەدایکبوونی 80 ساڵی و هەشتاو پێنج ساڵیشدا.
2018- لە 30ی مانگی 11 لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.