Accessibility links

کاربەدەستانی ئەمەریکا و مەکسیک پەیمانی توندکردنی باری ئاسایشی سنوری نێوانیان دەدەن


کاربەدەستانی مەکسیک و ئەمەریکا پەیمان دەدەن ئەوانە سەزا بدەن کە دەستیان هەبووە لە توندوتیژی سەر سنوری نێوان هەردوو وڵات، پاش ئەوەی ڕێپێوانی ئاشتیانە دژ بە پرۆسەی ناونوسیکردنی دوورودرێژی پەنابەرێتی ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی پێهات کاتێک گروپێک لە کۆچبەران هەوڵیان دا سنور ببەزێنن و بێنە ناو خاکی ئەمەریکاوە و کارمەندانی پاسەوانانی سنوریش بە گازی فرمێسکڕژێن وەڵامیان دایەوە.

وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا کرستین نێڵسن گوتی کارمەندانی گومکرک و پاسەوانانی سنور " ئەو موشەکانەیان بەر کەوتووە کە کۆچبەرەکان هەڵیانداون" و ئاژانسەکە دەڵێت ئەمە وای کرد کاربەدەستان گازی فرمێسکڕژێن بەکاربهێنن چونکە ئەندامەکانیان لە لە مەترسیدا بوون.

وەزارەتی ناوخۆی مەکسیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کاربەدەستان توانیان گروپێکی نزیکەی 500 کەسی ڕابگرن کە بە شێوەیەکی توندوتیژانە هەوڵیان دەدا سنوری ئەمەریکا لە خاڵی سان یەسدرۆوە ببەزێنن و ئەوانەش کە بەشدارییان تێدا کردووە دەستبەجێ دەگێڕدرێنەوە.

بەیاننامەکە دەڵێت بە پێی ڕێبازی حکومەتی مەکسیک بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و جیاکردنەویە پەنابەر لە تاوانبار، هێزی لەشکری بۆ کۆنترۆڵکردنی پەنابەران بڵاوناکاتەوە، بەڵام خاڵە سنورییەکان پتەودەکات.

حکومەتی خۆجێهی شاری تیوانای مەکسیکۆ دەڵێت کاربەدەستان بەلایەنی کەم 39 کەسیان دەستگیر کردووە.

XS
SM
MD
LG