Accessibility links

هەزاران سەربازی ئەمەریکا ڕۆژی جەژنی سوپاسگوزاری لەسەر سنوری باشوری وڵا ت بەسەردەبەن


ڕۆژی پێنجشەممەو لە دەمی جەژنی سوپاسگوزاریدا نزیکەی 5 هەزارو 800 سەربازی ئەمەریکایی جەژنەکەیان بە دانانی تەلەدڕکاوییەکان و دانانی چادر لە سنوری نێوان ئەمەریکاو مەکسیک بەسەر دەبەن، ئەمەش لە کاتێکدایە مشتومڕەکان لەسەر شیانی پێشێلکردنی یاسایەکی 130 ساڵ کۆنی ئەمەریکا کە ڕێگە دەگرێت لە بەکارهێنانی لەشکر بۆ چالاکییەکانی چەسپانی یاسای ناوخۆیی زیاد دەکەن.

ڕاپۆرتە هەواڵیەکان لە زاری سەرکردەیەکی کە بەرپرسی ئەو ئەرکەیە ڕادەگەیەنن هەندێک لە سەربازەکان ڕەنگە بتوانن لە سەرەتای هەفتە بەرەو ماڵەوە بڕۆنەوە لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنی پشتیوانی کردن لە هێزەکانی پاسەوانانی سنور ڕەنگە هەتا ناوەڕاستی مانگی 12 کۆتایی پێبێت.

بەڵام بەڕێوەبەرایەتی ترامپ ڕۆژی چوارشەممە پشتڕاستی کردەوە کە دەسەلاتی سەربازان بۆ هەندێک چالاکی چەسپاندنی یاسا زیاد دەکات لە ناویاندا ئەگەر پێویست بێت بەکارهێنانی هێزی چەکدار.

وەزیری بەرگری جیم ماتس بە پەیامنێرانی گوت " سەرۆک بە پێویستی دەزانێت پشتیوانی لە پاسەوانانی سنور بکرێت، و ئێمە لە شەوی ڕابوردوو ڕێنمای زیاترمان بۆ هات تا هەنگاوی زیاتر بنێین."

شارەزایانی یاسایی دەڵێن ئەم فەرمانە ڕەنگە بە پێچەوانەی یاسای 1878 بێت کە بە پێ ئەو یاسایە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی سنوردار دەکات بۆ بەکارهێنانی هێزی لەشکری بۆ ڕێبازەکانی ناوخۆی وڵات.

XS
SM
MD
LG