Accessibility links

کیم جۆنگ یانگی کۆریای باشور وەکو سەرۆکی ئینتەرپوڵ هەڵدەبژێردرێت


ئەنجومەنی گشتی ئینتەرپوڵ ڕۆژی چوار شەممە دەنگی دا بۆ دیاری کردنی کیم جۆنگ یانگی کۆریای باشور بە سەرۆکی نوێی .

ئینتەرپوڵ ڕایگەیاند کیم خزمەتی دەکردو هەروەک سەرۆکی ڕێکخراوەکە کاری دەکرد هەروەها خزمەتی خولی دوو ساڵەی هەیە.

ئەو لە جێگەی مینگ هۆنگوی چینی دەگرێتەوە، ئەوەی لە کۆتای مانگی نۆدا بێ سەرو شوێن بوو لە کاتی سەردانی کردنی بۆ ووڵاتەکەی خۆی، بەڵام سەرئەنجام گوترا کە دەستگرکراوە بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپەیۆ پشتیوانییەکی بەهێزی بۆ سەرکەوتنی کیم دەربڕی.

پەمپەیۆ گوتی ئێمە هەموو نەتەوەو ڕێکخراوەکان هان دەدەین کە ببن بە بەشێک لە ئینەرپوڵ وە ڕێز لە پەیڕەوکردنی یاسا بگرن بۆئەوەی سەرکردەیەکی بە متمانە و پاک هەڵبژێرن کە دەبێتە ڕەنگدانەوەی یەکێک لە مەسەلە هەرە گرنگەکان لە یاسای جیهان.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی چوارشەممە بوە جێگەی سەرسوڕمانی زۆرێک لەوانەی پێشبینی ئەلیکزەندەر پڕۆپاپکەی ڕوسیان دەکرد، بە یەکێک لە جێگری سەرۆکی ئینتەرپوڵ وەک پاڵێوراوێکی پێشکەتوو لە پێشبڕکێکەدا.

ڕەخنەگرانی کرێملن دەڵێن دانانی پڕۆپاپکە بە سەرۆکی ئینتەرپوڵ دەبێتە هۆی بارێکی سیاسی بۆ ڕێکخراوەکە، وە گروپێکی چوار کەسی لە سیناتۆری وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پڕۆپاپکە تاوانبار دەکەن بەوەی بەردەوام بەشداری لە پێشێلکاریەکانی ڕوسیا لەسەر ئینتەرپوڵ کردووە بەمەبەستی پاکردنەوەی حسابات و هەراسانکردنی نەیارانی سیاسی و جودابیران و ڕۆژنامەوانان.

کرملن دەڵێت چەندین لە ئۆپۆزسیۆنانی پاڵێوراوانی ڕوسیا دەستیان لە هەڵبژاردنەکەدا هەبوە.

XS
SM
MD
LG