Accessibility links

کەناڵی CNN دەڵێت کۆشکی سپی بەنیازە کۆتو بەندی زیاتر بخاتە بەردەم پەیامنێرەکەی


کەناڵی ڕاگەیاندنی CNN دەڵێت کۆشکی سپی بەرنامەی هەیە جارێکی تر مۆڵەتی پەیامنێری کەناڵەکەیان جیم ئەکاستا بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپی ڕابرگرێت ئەمەش لە کاتێکدا بڕیاری دادوەر بۆ ڕێگەدان بە گەڕانەوەی بۆ ناو باڵەخانەکە لە کۆتایی مانگی 11 بەسەردەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی ترامپ ڕێگەی لە ئەکاستا گرتبوو کە بچێتە ناو کۆشکی سپیەوە، ئەمەش پاش ئەو مشتومڕەی کە لە نێوان ئەو و سەرۆک ترامپ دوو هەفتە لەمەوبەر لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژێک پاش هەڵبژاردنەکانی مێدتێرمی ئەمەریکا دروست بوو.

بەڵام دادوەرێکی کە لەلایەن سەرۆک ترامپەوە دەستنیشان کراوە لە واشنتۆن کۆک بوو لەگەڵ CNN کە ڕێگەگرتن لە جیم ئاکاستا سەرپێچی کردنە لە مافە دەستوورییەکانی ئازادی ڕاگەیاندن و مەوڵەتی دوو هەفتەی بۆچوونە ناو کۆشکی سپییی پێدا دژ بە ڕێگەگرتنەکەی کۆشکی سپی.


XS
SM
MD
LG