Accessibility links

ڕەنگە باران ببێتە مایەی ئاڵۆزبوونی هەوڵەکانی گەڕان بەدوای قوربانیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا


گەڕان بەدوای قوربانیانی ئاگرەکەی باکوری کالیفۆرنیا دەچێتە قوناغێکی نوێوە لە کاتێکدا باران بارین ڕەنگە هەوڵەکان ئاڵۆزتر بکات هەرچەندە پشویەک دەدات بە ئاگرکوژێنەرەوەکان.

نزیکەی 400 کەس ڕۆژی یەکشەممە دەستیان بە گەڕان کرد بە نێو خۆڵەمێشی داروپەردووە سوتاوەکان لە سەرانسەری گردی سایرای ناوچەی پارادایس و کۆمەڵگاکانی دەوروبەری کە خراپترین ئاگری دارستانەکانی کالۆفۆرنیا لە ماوەی سەد ساڵی ڕابوردۆوە ناوچەکەی وێران کردووە. هەتا ئێستا بەلایەنی کەم تەرمی 77 کەس دۆزراونەتەوە.

تیمە خۆبەخشەکان بە هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە هێشتا بێسەروشوێنن بەر لەوەی بارانەکە ئاستەنگیان بۆ دروست بکات.

تیمێکی 10 خۆبەخش لەگەڵ سەگی تایبەت بۆ پشکنین، یەک بە یەکی ماڵە سوتاوەکان گەڕاون. ئەوان پشکنینێکی خێرای پێنج خولەکیان کردووە بۆ دۆزینەوەی تەرم و یان ئیسک و پروسکەکان.

ڕۆبەرت پانک یەکێک لە خۆبەخشەکانی تیمەکە گوتویەتی هەوڵی داوە ماڵەکان بە لە سوتانەکە بهێنێتە بەرچاوی خۆی تا بیر بکاتەوە کەسەکان دەشێ لە کوێی ئەو خانووە خۆیان شاردبێتەوە.

بەرپرسی پۆلیسی ناوچەکە کۆری هۆنیا دەڵێت شایانی ئەوە هەیە کاربەدەستان هەرگیز ژمارەی تەواوی مردۆکان بەهۆی ئەو ئاگرەوە نەدۆزنەوە و دڵنیاش نەبوو هەتا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کاتێک باران بارین دەستپێدەکات هەوڵەکانی گەڕان کۆتاییان پێ دێت یان نا.

لیستی ئەو کەسانەی کە ناویان لە بێسەروشوێنەکاندا بوو ڕۆژی یەکشەممە کەم بۆوە کاتێک زیاتر لە 300 کەس شوێنیان زانرا یان خۆیان پەیوەندیان کرد.

XS
SM
MD
LG