Accessibility links

ترامپ و ماکرۆن کۆدەبنەوەو باس لە ئاسیشی ئەروپا دەکەن


پاش گەیشتنی سەرۆک ترامپ بۆ پاریس و دەستبەجێ ڕەخنە گرتن لە میواندارەکەی، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە سەرۆکەکانی ئەمەریکا و فەرەنسا باسیان لە جیاوازییەکانیان کرد لەسەر ئاسایشی ئەوروپا.

لە کاتێکدا ئەوان لە کۆشکی ئەلیزێ دەستیان بە کۆبونەوەکانیان کرد، سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی تر داوای کردەوە باشتر ئەرکی خەرجییەکانی ئاسایشی بۆ بەرگری ئەورپا لە ئەستۆ بگیرێت. سەرۆک ترامپ گوتی " ئێمە ئەوروپایەکی بەهێزمان دەوێت."

ئیمانوێڵ ماکرۆنیش لە وەڵامدا گوتی " لەو بڕوایەدام ئێمە زیاتر پێویستمان بە تواناکانی ئەوروپییەکانە لە بەرگری ئەروپییەکان."

هەردوو ڕێبەر هەر هیچ نەبێت کاتێک کە ڕۆژنامەوانەکان لە هۆڵەکەدا بوون ڕەخنەیان لە یەکتر نەگرت.

شەوی هەینی هەر دەستبەجێ پاش گەیشتنی فڕۆکەکەی سەرۆک ترامپ بە ڕێگای تویتەر ڕەخنەی لە ماکرۆن کرد و داوای ماکرۆنی بۆ لەشکری ئەوروپا بە بێڕێزی کردن لە قەڵەم دا.

XS
SM
MD
LG