Accessibility links

داعش سێ موختار لە عێراق دەکوژێت


کاربەدەستانی خۆجێی عێراق ڕایانگەیاند کە لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا توندڕەوەکان سێ موختاریان لە سێ گوندی دەوروبەری کەرکوک کوشتووە.

هەرچەند عێراق لەساڵی پاردا ڕایگەیاندبوو شکستی تەواوەتیان بە ڕێکخراوی داعش هێناوە؛ بەڵام لە کۆمەڵێک کەناڵ و مۆڵگەی بچوکی ناوچە دووردەستەکانی دەوروبەری کەرکودا هێشتا ماوون.

هەر لەو پارێزگایەدا چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش هێرشیان کردۆتە سەر ژێرخانی ئابوری دەوڵەت و بەرپرسەکانی حکومەت بەتایبەتی موختارەکانیان کردۆتە ئامانج.

دوایەمین قوربانی موختاری گوندی مەحمودییە بوو لە شارۆچکەی حەویجە کە شەوی هەینی کوشتبویان.

XS
SM
MD
LG