Accessibility links

کۆریای باکور هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی بەرنامەی ناوکی دەکات ئەگەر سزاکان بەردەوام بن


کۆریای باکور هەڕەشەی داوە دەشێت ڕێبازی وڵاتەکەی نوێ بکاتەوە بەمەبەستی پتەوکردنی چەکی ناوکی ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزا ئابورییەکان لەسەر وڵاتەکەی لانەدات.

ئەم بەیاننامەیە ئێوارەی هەینی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە بڵاو کرایەوە کە تیایدا دەڵێت کۆریای باکور دەتوانێت ڕێبازی پیۆنگشین بۆ ئەوەی لە هەمانکاتدا هێزی ناوکی و گەشەسەندی ئابوری بەرەوپێش بەرێت، نوێ بکاتەوە ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی نەگۆڕێت. کۆریای باکور هەڕەشەی ئەوەی نەکرد کە وتووێژی ناوکی ئەوەی ئێستا لە ئارادایە لەگەڵ واشنتۆن ڕابگرێت.

بەڵام واشنتۆنی تاوانبار کرد بەوەی لەو بەڵێنانە هەڵگەڕاوەتەوە کە لەلایەن ڕێبەری کۆریای باکور کیم جۆنگ ئان و سەرۆک دانۆڵد ترامپەوە لە کۆبونەوەکەی مانگی شەشی سینگاپور لەسەری ڕێککەوتبوون. ئەمە یەکەم جارە کۆریای باکور بڵێت دەتوانێت دەست بە تاقیکردنەوەی چەکەکانی بکاتەوە لەو کاتەوەی لە مانگی چوار کیم ڕێبازێکی نوێی حکومەتی مۆر کرد.

لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپەیۆ گوتی بەرنامەی هەیە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوشانە کۆریای باکورییەکەی کۆببێتەوە، کە وا دیارە مەبەستی کاربەدەستی باڵای کۆریای باکور کیم یۆن چۆڵ بوو.

پەمپەیۆ ئاماژەی بە شوێنی کۆبونەوەکە و ڕۆژی دیاری کراو نەکرد.

پەمپەیۆ گوتی " کاری زۆر ماوە بکرێن، بەڵام من متمانەم هەیە کە ئێمە فشاری ئابوری دەهێڵینەوە هەتا ئەو کاتەی سەرکردە کیم ئەو بەڵێنانە بە تەوەتی بەجێنەگەیەنێت کە دابونی بە سەرۆک ترامپ لە مانگی شەش."

XS
SM
MD
LG