کارداران لە ئەمریکا مانگی ڕابردوو 250 هەزار دەرفەتی کاریان ڕەخساند و هەروەها تێکڕای کرێی کارکردنیشیان زیاد کرد لە ماوەی نزیکەی دە ساڵدا. ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانیان بۆ ڕاکێشانی کرێکاران و مانەوەیان لە کارەکانیاندا.
ڕاپۆرتی مانگانەی وەزارەتی کار ئەوە نیشان دەدات کە ئاماری ئابوری بە ئەندازەیەکی باش گەشەی کردووە بەر لە هەڵبژاردنەکانی مێدتێرمی ئەمەریکا. هەروەها ڕێژەی بێکاری لە ماوەی 50 ساڵی ڕابوردۆوە گەیشتۆتە نزمترین ئاست کە لە سەدا سێ و لە دەیا حەوتە (3.7).
هاوکات لێشاوی ئەوانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن ، ڕێژەی ئەوانەی کار دەکەن لە ئەمریکای گەیاندە بەرزترین ئاستی لە مانگی یەکی ساڵی 2009 وە هەتا ئێستا. لە ماوەی 18 ساڵی ڕابوردۆوە کڕیاران لە هەمو کات زیاتر متمانەیان هەیە و ئازادانە کەلو پەل دەکڕن، ئەمەش برەو بە ئابووری دەدات. لە ماوەی دە ساڵی ڕابوردۆوە ئابوری ئەمەریکا لە هەڵکشاندایە کە دووهەم درێژترین ماوەیە تۆمار کرا بێت.