Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە عێراق سێ کەس دەکوژرێن


پۆلیسی عێراقی دەڵێت بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێلی کەنار ڕێگا ڕۆژی سێشەممە لە نزیک شاری خانەقین سێ خاوەن بڕوای ئاینی شیعە گیانیان لەدەست داوە لە کاتێکدا بە پێ بەرەو مەزارگەیەکی پیرۆزی ئاینی دەڕۆشتن.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ کە ئەو سێ ژنەی تیادا کوژران. بەڵام گروپی توندڕەوەی سوننە ئاینزا، داعش، لەو ناوچەیەدا هەن و لە ڕابوردووشدا هێرشیان کردۆتە سەر ئەو خاوەن بڕوا ئاینییە شیعەکان.

ساڵانە سەدان هەزار موسوڵمانی شیعە ئاینزا لە عێراق کۆدەبنەوە بۆ مەڕاسیمی ساڵانەی چلەی ئیمام حسێن کە کچەزای پێغەمبەر محەمەدە.

دەوڵەتی ئیسلامی دەستی کردووە بە هەڵمەتێکی ڕفاندن و کوشتن لەو کاتەوەی کە خەڵافەتەکەی کە ڕایگەیاندبوو لە عێراق ق سوریا لە ساڵی 2017 شکستیهێنا.

XS
SM
MD
LG