Accessibility links

چین کۆبونەوەی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریکا هەڵدەوەشێنێتەوە


چین وتووێژی بازرگانی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا هەڵوەشاندەوە داوبەدوای ئەوەی واشنتۆن باجی نوێی گومرکی سەپاند بەسەر کاڵا چینییەکاندا.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ڕادەگەیەنێت چین بەنیاز بوو جێگری سەرۆک وەزیر لیو هۆ بنێرێت بۆ واشنتۆن بۆ وتووێژەکان، بەڵام ئێستا گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی کاربەدەستێکی باڵای کۆشکی سپی ڕایگەیان، ئەمەریکا گەشبینە بەرامبەر بە دۆزینەوەی ڕێگاکان بەرەو وتووێژی بازرگانی لەگەڵ چیندا.

ئەو کاربەدەستە لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی گوت " پێویستە چین لەسەر مێزی دانوستاندن دانیشێت و وتووێژی ڕاستەقینە بکات" بۆ ئەوەی پێشوەچوون لەسەر ناکۆییە بازرگانییەکان بکرێت.

ئەو کاربەدەستەی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتیشی، هەرچەندە هێشتا هیچ کۆبونەوەیەکی نێوان ئەمەریکا و چین لەمەڕ بازرگانی پشتڕاست نەبۆتەوە بەڵام هەردوو وڵات لە پەیوەندیدان.

بەڕێوەبەرایەتی ترامپ سوربوو لەسەر ئەوەی دانانی باجی گومرگ لەسەر کاڵا چینییەکان دەبێتە هۆی فشار بۆ چین تا بە مەرجەکانی ئەمەریکا بۆ بازرگانی قایل بێت.

XS
SM
MD
LG