Accessibility links

چاوی واشنتۆن: ئیسلامی سیاسی و تێرۆریزم


چاوی واشنتۆن: ئیسلامی سیاسی و تێرۆریزم
please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:37:06 0:00

دکتۆر ئێدمۆند غەریب، پسپۆڕی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. حەسیب ئالکۆزای، سەرنوسەری بەشی لێکۆڵینەوە لە توندڕەوی- دەنگی ئەمریکا.

دکتۆر ئێدمۆند غەریب، پسپۆڕی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛
*دابەشبوونی ئیسلام بەسەر سوننە و شیعەدا لەسەر دەسەڵات و لەسەر ئەوە بووە کێ ڕێبەرایەتی کۆمەڵگەی ئیسلامی ئەو کاتە بکات.
*لە پاش یازدەی سەپتێمبەرەوە خەڵک هەن دەخوازن ئەو ڕووداوە ترسناکانە بەکاربهێنن بۆ بەهێزکردنی سەرکوتکارییەکانی دەوڵەت لە ڕۆژئاوا و هەروەهاش بۆ بنکۆڵکردنی دیموکراسی.
*بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی ئیسلامییە، بەرپرسیارێتی زانایانی ئیسلامییە و پێویستە موسڵمانانی تەواوی ناوچەکە هەستنە سەرپێ و دەنگی خۆیان هەڵبڕن دژی ئەو دڕندایەتیانەی توندڕەوانی ئیسلامی کردویانن.

حەسیب ئالکۆزای، سەرنوسەری بەشی لێکۆڵینەوە لە توندڕەوی- دەنگی ئەمریکا؛
*میانڕەوانی ئیسلام کاریان کردووە دژی توندڕەوی بەڵام هێشتاش دەتوانن کاری زیاتر بکەن بەرامبەر ئەو ڕادیکاڵانە و ئیدانەکردنی کارەکانیان.
* هەرگیز ئەو جۆرە کێشانەی لە سەدەی بیستدا ئیسلام هەیبووە، پێشتر نەبوون، کە پاش لێکدانەوەیەکی زۆر ڕادیکاڵانە بۆ ئیسلام لەلایەن هەندێک دەستە و تاقمی دیاریکراوەوە هاتوونەتە ئاراوە، واتە ئەوانەی ئەمریکا و وڵاتە گەورەکانی تریش پشتیوانی دەکردن.
* کاری کردە نییە لە سەدەی بیست و یەکدا دەوڵەتی ئیسلامی دابمەزرێنرێت.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG