Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: سەنگەر ساڵح بالیسانی


سەنگەر ساڵح بالیسانی
سەنگەر ساڵح بالیسانی

ئەگەرچی لەوانەیە مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ سەروەختەکانی دووهەم شەڕی جیهانی و ڕۆژانی دوای ئەو شەڕە، بەڵام لە ئێستادا دووانەی تەکنەلۆژیا و میدیا وەها تێکەڵ و ئاوێزانی یەکتر بوون کە دەتوانرێت بگوترێت لێک جیا ناکرێنەوە.

تەکنەلۆژیا لە سادەترین پێناسەیدا ئەو داهێنانەن کە دەبنە یارمەتیدەر لە ژیانی مرۆڤدا، هەرچی میدیاشە ئەرکی گەیاندنی زانیارییەکانە بۆ کۆمەڵگە لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە وەک ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوە و..هتد.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەرەوپێشچوونێکی زۆری تەکنەلۆژیا هاتۆتە ئاراوە، ئەم بەرەوپێشجوونانەش بە شۆڕشێکی تری تەکنەلۆژیایی ناودێر دەکرێت، بێگومانیش ئەم شۆڕشە تەکنەلۆژیاییە کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبووە بەسەر میدیا و گەیاندنەوە.

کاریگەرییەکەش لە گەیاندنی زانیاریەکاندایە بە خێراییەکی بەرچاو و بە تێچوونێکی ئێجگار کەمیشەوە و بە ئاسانیش دەگاتە لای خەڵک.

گرنگی و بایەخی تەکنەلۆژیاش لەوەدایە کە سنورێکی نییە بۆ گەیاندن و هەر کەسێک و لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایەدا بێت دەتوانێت دەستی بە زانیارییەکاندا ڕابگات.

لەگەڵ ئەم هەموو بارە ئەرێنیەی تەکنەلۆژیا و میدیا پێکەوە هێناویانەتە ئاراوە، نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت کە پرسیارێکی زۆریش بە چوار دەوریدا دەخولێنەوە، لەوانە؛ ئایا میدیا پێشەنگە بۆ تەکنەلۆژیا، یان پێچەوانەکەی دروستە؟ یان کامەیان کاریگەرییان زیاترە بەسەر ئەوەی تریانەوە؟.

ئەڵبەت ناتوانرێت بگوترێت کاریگەری نەرێنی نییە لە دۆسێی تەکنەلۆژیا و میدیادا. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی کە دەزگای ڕۆیتەرز کردوویەتی ئەم پەیوەندییە بێبەش نییە لە باری نەرێنی وەک بڵاوبوونەوەی خێرای هەواڵە نادروست و هەڵبەستراوەکان و چەواشەکردنی میدیایی و هەروەهاش دەستکاریکردنی ڕاستییەکان.

کەم نین ئەوانەی لەوبڕوایەدان خەڵک پێویستی بە میدیایەکی باشترە و دەشڵێن میدیا لە جیهاندا لەماوەی 15 یان 20 ساڵی ڕابردوودا بەرەو ڕەوشێکی خراپ ڕۆیشتووە چونکە پێویستییەکانی وەک وردبینی و بێلایەنی، قوڵبوونەوە، ڕێباز و چەندان شتی تریش بەرەو کاڵبوونەوە دەڕوات لە میدیادا.

سەنگەر ساڵح بالیسانی، نوسەر و ڕۆژنامەوان یەکێکە لەو میدیاکارانەی بە بایەخەوە لە دۆسێی تەکنەلۆژیا و میدیا دەڕوانێت.

یەکێک لەو توێژینەوانەی سەنگەر کردوویەتی و دواتریش لە دوو توێی کتێبێکدا بە چاپی گەیاندووە، بریتیە لە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژییەکانی وەک مۆبایل بۆ خوێندنەوەیەکی بەرفراوان و دەنگی ئەمریکاشی بە نمونە وەرگرتووە بۆ ئەو توێژینەوەیەی.کتێبەکەی بە زمانی ئینگلیزی چاپکراوە

The Effect of Mobile Application Voice of America to Extensive Reading

ئایا میدیا دەبێتە پێشەنگ بۆ تەکنەلۆژیا، یان پێچەوانەکەی دروستە؟

ئایا تەکنەلۆژیا دەرفەتێکی بێ سنوری بۆ میدیا ڕەخساندووە؟

ئایا تەکنەلۆژیا توانیویەتی کاریگەری هەبێت بەسەر شێوازی داڕشتن و گەیاندنی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانەوە؟

ئایا بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکانی گەیاندن لەلایەن دەنگی ئەمریکاوە چەندێک سودی بۆ گوێگران و بینەرانی هەیە؟

لە کاتێکدا قسە و باسی هەرە سەرەکی لەناو میدیاکاران و دامەزراوەکانیدا باس لە تەکنەلۆژیایە، بەڵام ئایا دەتوانن بە شێوەیەکی باش تەکنەلۆژیا بەکاربهێنن؟

سەنگەر ساڵح بالیسانی، نوسەر و میدیاکار لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لەفەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:40 0:00

XS
SM
MD
LG