Accessibility links

ملیۆنان موسوڵمان دەستدەکەن بە ئەنجامدانی مەڕاسیمی حەج


زیاتر لە دوو ملیۆن موسوڵمان لەمڕۆ یەکشەممەوە مەڕاسیمی حەج دەستپێدەکەن لە عەرەبستانی سعودیە.

مەڕاسیمی پێنج ڕۆژەی حەج یەکێکە لە گەورەترین کۆبونەوەی خەڵکییە کە ساڵانە دەکرێت و یەکێکە لە فەرزەکانی کە هەر موسوڵمانێک پێویستە یەک جار لە ژیانیدا ئەنجامی بدات.

مەڕاسیمی حەج یەکێکە لەو ڕێوڕەسمانەی کە دەرفەتێکە بۆ حاجیەکان هەست بکەن نزیک تر دەبنەوە لە خوا. مەڕاسیمی ئەمساڵیش هاوکاتە لەگەڵ کۆمەڵێک گرفت لە جیهانی ئیسلامدا، لە ناویاندا هەڕەشەی توندڕەوان لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست پاش شکستپێدانی داعش لە عێراق و سوریا و هەروەها سەختییەکانی موسوڵمانە ڕۆهینگاکان لە میانمار.

عیسامەدین عەفیفی حاجییەکی خەڵکی میسر بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاندووە " ئێمە زۆر سوپاس گوزاری خواین کە توانیمان بێینە ئەم شوێنە، و ئێمە لە خوا دەپاڕێینەوە بارودۆخی وڵاتانی مسوڵمان لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات باشتر بکات. ئێمە نزادەکەین بۆ وڵاتانی موسوڵمان سەرکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا."


XS
SM
MD
LG