Accessibility links

کاریگەری شاشەی کۆمپوتەرو تەلەفۆن بۆ سەر چاوی منداڵان


خوگرتنی منداڵان بە تەماشاکردنی تەلەفۆن یان ئای پاد و هەر شاشەیەکی ئیلیکترۆنی کاردەکاتە سەر بیناییان. پرۆفیسۆر جەیمس والفسن لە زانکۆی ئاوستن سەبارەت بە تەندروستی منداڵان و تەماشاکردنی شاشەکان دەڵێت " ئیستا ئەوە دەبینین بەهۆی تەماشاکاردنی شاشەی ئیلیکترۆنی تەنانەت منداڵانیش گرفتی وشک بوونی چاویان هەیە".

فرمێسک مادەیەکی چەورە لە چاوەکاندا و بە نەمانی ئەمە چاو وشک دەبێت و کار دەکاتە سەر بینایی مرۆڤەکە.

پرۆفیسۆر والفسن دەشڵێت " فرمێسک هەمیشە بە ئاستێکی کەم لەسەر چاوەکاندایە نەک تەنها لەو کاتەی کە دەگرییەی و بەبێ منەوەی ئەمە ناتوانیت ببینیت".

بەڵام کاتێک منداڵان کاتێکی زۆر بە تەماشاکردنی شاشە بەسەر دەبەن بۆ جا بۆ یاری و خۆشی خۆیان بێت یان بۆ پرۆژەکانی خوێندن ڕەنگە ئەو مەترسییەیان هەبێت بەبێ ئەوەی خۆشیان بزانن.

پرۆفیسۆر فالفسن لەسەر ماندووبوونی چاو لەو کاتانەدا دەڵێت " کاتێک زۆر سەرنج لەسەر شاشەکە دەدەیت بۆ نمونەت شاشەی کۆمپیوتەر کەمتر چاو دەتروکێنی و هەروەها لە بری ئەوی بە تاوەتی چاوەکانت بتروکێنی هەندێک دەیتروکێنی بەتواوەتی دای ناخەیت ئەمەش زیان بە بەشی پێشەوەی چاوەکان دەگەیەنێت."

بەڵام ئێستا بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری دهاتووە بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەندێک کۆمپیوتەر کاری کردۆتە سەر چاوەکانت بە ڕیگای ئەم بەنامەیە وەڵامی چەند پرسیارێک دەدەیتەوە و بۆ ماوەیەکیش تەماشای شاشەکە دەکەیت بۆ ئەوەی ئەو بزانیت چەندێک کۆمپیوتەر و شاشەکان کاریان کردۆتە سەر چاوەکانت تا چەندێکی تر دەتوانیت تەماشای کۆمپوتەرەکەت بکەیت. ئەمەش لە کاتێکدایە دەبینین هەر بە ڕێگای تێکنالۆژی دەریدەخەن چەندیک تێکنالۆژی کاری کردۆتە سەر تەندروستیت.

پزشکان دەڵێن لە کاتی تەماشاکردنی کۆمپیوتەر یان تەلەفۆن هەوڵ بدەدە زوو زوو چاوەکانت بە تواوەتی دابخە بۆ ئەوەی پشوویەک بدەن.

XS
SM
MD
LG