Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە یەکەم شەش مانگی ئەمساڵ 1700 کەس لە ئەفغانستان بەهۆی شەڕەوە کوژراون


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بەهۆی ناکۆکییەکان لە ئەفغانستان نزیکەی 1700 کەسی سیڤیل لە ماوەی یەکەم شەش مانگی ساڵی 2018 کوژراون. ئەمەش بەرزترین ئاستە بە بەراورد لەگەڵ دەساڵی ڕابوردوودا.

ئەم ڕاپۆرتەی ناوەڕاستی ساڵ لەسەر زیانە گیانییەکانی کە لە ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوەش کردووە نزیکەی 3 هەزارو 500 کەسی سیڤیل لە هەمان کاتدا بریندار بوون. بەڵام ژمارەی بریندارەکان بەبەراورد لەگەڵ هەمان کاتی ساڵی 2017 لەسەدا سێ کەمتر بۆتەوە.

تەدامیچی یەمامۆتۆ کە ڕێبەرایەتی UNAMA دەکات دەڵێت " ئێمە داوا لە لایەنەکان دەکەین کە هەمو دەرفەتێک بقۆزنەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێککەوتنێکی ئاشتیانە، ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی هەمو خەڵکی سیڤیل لە وڵاتەکە."

XS
SM
MD
LG