Accessibility links

سێ پاسەوانی ئاسایشی ئەفغانی لە نانگەرهار سەردەبڕدرێن


کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن ملیتانە چەکدارە ئیسلامییەکان سێ پاسەوانی ئاسایشی ئەفغانیان لە خوێندنگایەکی حکومی سەربڕیوە و بەشێکی باڵەخانەکەشیان سوتاندووە لە ولایەتی نانگەرهاری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

گروپێک پیاوی چەکدار لە نیوەشەودا ئەو هێرشەیان کردە سەر دوواناوەندی کوڕانی مالیکیار لە ناوچەی خۆگیانی. ئەم هێرشە لەلایەن گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمییەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

محەمەد عاسف شینواری بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بکوژەکان پاشان گڕیان لە باڵەخانەکە بەرداو هەندێک بەشی خوێندنگاکە و کتێبخانەکەی بە تەواوەتی سوتاون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ هەرچەندە حکومەت چەکدارانی داعش بە ڕووداوەکە تاوانبار دەکات.

XS
SM
MD
LG