Accessibility links

کاندیدی هەدەپە لە زیندانەوە دەنگ دەدات و هاوسەرەکەشی دەڵێت دەنگدان زۆر شت دەگۆڕێت


هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەو کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی لە زیندان دەنگی خۆی دەدات.

دمیرتاش سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە تویتەری تایبەتی خۆیدا پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە. نوسیویەتی " ئێمەش دەنگی خۆمان لە زیندانەوە دا. هیوادارم هەموان بەشداری لە دەنگدانەکەدا بکەن و دەنگی خۆیان بۆ پاشەڕۆژی وڵات، بۆ دیموکراسی بدەن. هیوادارم دەنگدانەکە لە کەشێکی ئارام و ئاشتیدا کۆتایی پێبێت. لەو بڕوایەدام ئەنجامێکی زۆر باش دەبینین".

هاوکات باشاک دمیرتاش هاوسەری سەلاحەدین دمیرتاش لە پاش ئەوەی کە دەنگی خۆی دا گوتی " ئێستا ئەو دەرفەتەمان هەیە کە کۆتایی بە ناڕەوایی و کارە نایاساییەکان بهێنین کە بۆ چەندین ساڵە لەگەڵیا دەژین. بۆیە پێویستە گەلەکانمان بێن و بە زووترین کات دەنگی خۆیان بدەن بۆ گەیشتن بە دیموکراسی، ئاشتی، ئازادی و هەستی برایەتی. نابێت بیرمان بچێت دەنگ دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت. پێویستە بێین و دەنگ بدەین. هیوادارم ڕۆژی باشترمان لە بەردەم بێت".

XS
SM
MD
LG