Accessibility links

مانگی شەش مانگی شانازییە بۆ هاوڕەگەزخوازەکان


هەموو ساڵێک لە مانگی شەشدا هاوڕەگەزخوازان (هاوڕەگەزخوازان و بایۆسێكچواڵەکان و ئەوانەی ڕەگەزی نێر و مێی خۆیان دەگۆڕن و ڕەفتار نامۆکان لە کۆمەڵگەدا) ئاهەنگی خۆیان دەگێڕن و هەر بۆیەشە لە جیهاندا مانگی شەش بە مانگی

ناودێر دەکریت. (LGBTQ+)

مانگی هاوڕەگەزخوازەکان
مانگی هاوڕەگەزخوازەکان

مانگی شەش پڕ دەبێت لە مەڕاسیم و ئاهەنگ گێڕان و ڕێپێوانی گەورە و تەنانەت خۆپیشاندان کردنیش.

هەرچۆنێک بێت، ئەگەر هاتبا و ڕووداوەکانی مانگی شەشی ساڵی 1969 نەبوونایە کە وەک سەرهەڵدانێک سەیر دەکرێن، لەوانەبوو شتێک نەبوایە ناونرابا مانگی شانازی.

ئەگەرچی هەندێک هەن ئەو ڕووداوانە بە ئاژاوەکانی نکوڵی لێکردن یان ڕەتکردنەوە ناودێر دەکەن، بەڵام هەندێکیش بە سەرهەڵدانی (ستۆن ۆڵ) باسی دەکەن لەو ڕوانگەیەوەی هاوڕەگەزخوازان ڕۆژی 28 ی مانگی شەشی ساڵی 1969 خۆپیشاندانیان کرد لەو ناوچەیەی (ستۆن ۆڵ ئای ئێن ئێن) لێیە (باڕێکە لە ناوچەی مانهاتنی شاری نیویۆرک) دژی پەلامارەکەی زوویەکی سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژی هێزەکانی پۆلیس بۆسەر ستۆن ۆڵ.

ئەو ڕووداوانە کاریگەرییەکی زۆریان هەبوو، بوونە مایەی دروستبوونی "بزووتنەوەی ئازادی هاوڕەگەزخوازیی" و هەروەهاش "ڕێکخراوی نوێی مافەکانی هاوڕەگەز خوازان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا."

لە ساڵانی پەنجاکان و شەشتەکانی سەدەی ڕابردوودا هاوڕەگەزخوازان لە ئەمریکا ڕووبەڕووی سیستەمی یاسایی دژە هاوڕەگەزخوازان دەبوونەوە.

زۆر کەم لە دامەزراوەکان و نێوەندەکان بە ئاشکرایی پێشوازییان لە هاوڕەگەزخوازان دەکرد. شوێنەکانی وەک باڕەکان یان یانەکانی شەوانە لەو شوێنانەبوون کە بە ئاسایی پێشوازییان لێدەکردن.

کێشەکانی نێوان دامەزراوەی پۆلیس و دانیشتوانی هاوڕەگەزخواز لە شاری نیویۆرک لە ئێوارەی هەمان ڕۆژی 28 ی مانگی شەشی ساڵی 1969، بوونە مایەی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین و شەوانی دواتریش بەردەوام بوون.

لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دانیشتوانی "ڤیلیج" کە باڕی ستۆن ئای ئێن ئێن ی لێیە خۆیان ڕێکخست و بوونە گروپ و دەستەی چالاکوانان بۆ سەنگی خستنە سەر دانانی شوێن بۆ هاوڕەگەزخوازان لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ تا بتوانن بە کراوەیی و بەبێ هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک لە دەستگیرکردن، باس لە ئاڕاستە سێکسییەکانی خۆیان بکەن.

ڕێکخراوەکان و نێوەندەکانی چالاکوانان بەردەوام بوون لە داکۆکیکردن لە مافەکانی هاوڕەگەزخوازان، تا ئەوە بوو ڕۆژی 26 ی مانگی شەشی ساڵی 2015 و لە سەروەختی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک براک ئۆباما، هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازان بوو بە یاسا.

XS
SM
MD
LG