Accessibility links

بەهۆی شەڕوپێکدادان لە یەمەن 39 کەس دەکوژرێن


هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن لە شەڕێکی سەختدان لەگەڵ سەرهەڵداواندا. بەهۆی ئەو شەڕە لە ڕۆژی پێنجشەممە بەلایەنی کەم 39 کەس کوژراون.

ئەم پێکدادانانە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی خێرایی ئۆپەراسیۆنی لەشکری کە ڕوسیا هەڕەشەی دەرەنجامێکی کارەساتاوی بۆ تەواوی وڵاتەکە دەکات.

هێزەکانی یەمەن بە پشتیوانی هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە هێرشەکەیان لە ڕۆژی چوارشەممە دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی شاری بەندەری حەدیسە کە لەلایەن حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێرانەوە لەگەڵ سەنعای پایتەختی وڵاتەکە لە سالێ 2014 وە کۆنترۆڵ کراوە.

سەرچاوەکانی لەشکری ئاماژە بەوە دەکەن تۆپخانەکانی هاوپەیمانان بنکەکانی سەرهەڵداوانی پێکاوە لە کاتێکدا شەڕەکە چەند کیلۆمەترێک لە باشوری شارەکەوە دوورە.

سەرچاوەکانی تەندروستی ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسییان ڕاگەیاند 30 کەس لە حوسییەکان و 9 سەربازی سەر بە حکومەتیش لە هەمان ناوچەدا کوژراون. سەرچاوەکانی لەشکری دەڵێن زیانەکانیان بەهۆی مینی چێندراو و گوللەی سیرەگرەکانەوە بووە.

پەیامنێرێکی ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی گوتویەتی بینیویەتی کاتێک ئامبولانسەکان تەرمەکان و بریندارەکانی سەر بە حکومەتیان لە فڕۆکەخانەی حەدیسە دەرکردووە لە کاتێکدا شەڕیش بەردەوام بوو.

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب کە بەشێکن لە هێزی هاوپەیمانان، ڕایگەیاند چوار سەربازیان لە ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی شەڕەکە کوژراون لە ناویاندا ئەفسەرێکی هێزی دەریاییش.

XS
SM
MD
LG